ماریا داس نیڤیس (Maria das Neves؛ لە دایکبووی ١٩٥٨) کەسایەتی ژنە سیاسەتوانی ساوتۆمێ و پرینسیپییە.
ئەو لە ماوەی ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٢ تاوەکوو ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٠٤، بووە ١١ەمی سەرۆک وەزیرانی وڵاتی ساوتۆمێ و پرینسیپی. ئەو یەکەمین ژنە لە وڵاتەکەیدا ئەو پۆستە وەربگرێت.
ماریا داس نیڤیس | |
---|---|
لەدایکبوون | Portuguese São Tomé and Príncipe، ساوتۆمێ و پرینسیپی | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٥٨
پیشە | سیاسەتوان |
پۆستەکان | Prime Minister of São Tomé and Príncipe |
ئەندامی حیزبی | Movement for the Liberation of São Tomé and Príncipe/Social Democratic Party |
ماریا ئەندامە لە ئەنجومەنی ژنانی سەرکردەی جیهان، کە دامەزراوەیەکە بۆ کۆکردنەوەی ئەو ژنانەی لە پلەی سەرۆکی وڵات و سەرۆک وەزیرانی وڵاتانی جیهان بوون.
ماریا داس نیڤیس لە کووبا لە بەشی ئابووری خوێند، ئەو لەوێ پسپۆڕی لە دارایی گشتی وەرگرت. ئەو لە ماوەی ١٩٩٩ بۆ ٢٠٠١، بووە وەزیری ئابووری وڵاتەکەی، هەروەها لە بووەتە وەزیری بازرگانی و گەشت و گوزاریش.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ماریا داس نیڤیس, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.