لەک تیرەیەک لە کوردە سۆرانەکانە کە لە باشووری کوردستان لە پارێزگاکانی ھەولێر، کەرکووک و ھەندێک ناوچە لە سلێمانی دەژێت.
زمانی کوردە لەکەکان کوردیی سۆرانی و ئایینیان ئیسلامی سوننەیە.
تیرەی لەک نابێت لەگەڵ خەڵکی لەک لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان تێک بچێت کە بە شێوەزاری کوردیی لەکی دەدوێت و سەر بە ئایینەکانی ئیسلامی شیعە و یارسانە، بەڵام ھەر دوو کۆمەڵگا ڕێشەی ھاوبەشیان ھەیە و لە ڕابردوودا بەھۆی کۆچ لێک جیا بوونەتەوە. ھەروەھا ھەندێک لە شێخ بزەینییەکانیش کە شێوەزاری تایبەتی خۆیان ھەیەتی لە ناوچە ناوەندییەکانی تورکیادا دەژین.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article لەک (تیرە), which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.