قالۆنچە (بە ئینگلیسی : Beetles)، ناوی گشتی تۆرەمەیەک مێرووە کە دوو باڵی وەک قاپێلکیان ھەیە و بەم بۆنەوە بە باڵقاپ دەناسرێن، چوار باڵیان ھەیە کە دووانی سەروویان قاپێکی ڕەقە و دووی ناوەوە دەپارێزێت.
قالۆنچە | |
---|---|
Scientific classification | |
Kingdom: | زنجیرە: گیانەوەران |
Phylum: | لق: گرێپایان |
Class: | پۆل: مێرووان |
Order: | تۆرەمە: قالۆنچە |
See Taxonomy section |
قالۆنچە، جۆراوجۆرترین تۆرەمەیە لە مێروواندا. ٤٠ لەسەدی ھەموو مێرووە ناسراوەکانی جیھان لەم تۆرەمەدان. ژمارەیان بە ٣٥٠ ھەزار جۆر دەگا. باڵی قالۆنچەکان بە قاپێلکێکی پارێزەر داپۆشراوە، کە بەر لە فڕین دەبێ لایدەن، جا بفڕن. ھێشتا دۆزینەوەی جۆری نوێ لەم تۆرەمەدا بەردەوامە.
کاتێک لە جان ب. س. ھاڵدەین (John Burdon Sanderson Haldane)، جینیتیکزانی سکۆتلاندی پرسیاریان کرد کە لێکۆڵینەوەی سروشت، چ شتێکی خودای بۆ تۆ دەرخست، وەڵامی داوە:
"حەز و ھۆگری زۆر بە قالۆنچەکان".
لە زمانی کوردیدا بۆ ناوی قالۆنچە، ئەم ناوانەش ھاتووە:
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە قالۆنچە تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article قالۆنچە, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.