فلۆر دی ماریا ڤێگا زاپاتا چالاکوان و پارێزەری پێرۆییە، کە لەدژی پڕۆسەی مەعدەنکردن (دۆزینەوەی کانزا) و بڕینەوەی درەخت بەشێوەی نایاسایی لە وڵاتەکەی وەستایەوە.
لە ٧ی ئازاری ٢٠١٩، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکاوە خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.
فلۆر دی ماریا ڤێگا زاپاتا | |
---|---|
نەتەوە | پێرۆیی |
پیشە | پارێزەر |
ناسراوە بە | چالاکییەکانی دژ بەبڕینەوەی درەخت و مەعدەنکردن بەشێوەی نایاسایی |
خەڵاتەکان | خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی |
زاپاتا بەشی یاسای تەواوکردووە لە ساڵی ١٩٨٤، لە فالکەڵتی زانستە سیاسییەکانی زانکۆی ناسیۆنال فێدریکۆ ڤیاریاڵ. زاپاتا بووە نوێنەری یاسایی لە ناشناڵ کۆردینەتەر بۆ ژینگەی پێڕۆ. ئەو تیمێکی یاسایی پێکھێنا بۆ درووستکردنی کەیسی لەدژی ئەو ڕێکخراوە تاوانبارانەی کە بەشێوەی نایاسایی کاری مەعدەنی و بڕینەی درەختەکان لە پێرۆ دەکەن. زاپاتا ٥٠٠ کەیسی درووستکرد لەسەر ئەو دەزگایانەی کەکاری مەعدەنکردنی نایاسایی و دۆزینەوە زێڕ دەکەن لە پێڕۆ. یەکەم کەیسی سەرکەوتووی زاپاتا لە ساڵی ٢٠١٩ بوو، کەتوانیان دەستبگرنەوە بەسەر بەھای ١٫٦ میلیۆن دۆلار لە درەختی بڕاوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فلۆر دی ماریا ڤێگا زاپاتا تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article فلۆر دی ماریا ڤێگا زاپاتا, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.