فرێدی مێرکوری: ھونەرمەند، ئاوازدانەر و بەرھەمھێنەرێکی ئینگلیز

فرێدی مێرکوری (ناوی لەدایکبوونی: فەڕوخ بوڵسارا؛ ٥ی ئەیلوولی ١٩٤٦ - ٢٤ی تشرینی دووەمی ١٩٩١) ھونەرمەند، ئاوازدانەر و بەرھەمھێنەرێکی بەڕیتانی بوو کەوا کەسایەتی سەرەکیش بوو لە ڕۆک باندی کوین.

فرێدی کەوا بە یەکێک لە مەزنترین گۆرانیبێژەکانی مێژووی ڕۆک دادەنرێ بە کەسایەتییە تایبەتییەکەی سەر ستەیج و توانای گۆرانیوتنە جیاوازەکەی ناسرابوو بەھۆی تواناکانی قوڕگی.

فرێدی مێرکوری

فرێدی مێرکوری: ھونەرمەند، ئاوازدانەر و بەرھەمھێنەرێکی ئینگلیز
فرێدی لەکاتی کۆنسێرتێکی باندی کوین لە ساڵی ١٩٧٧.
لەدایکبوون
فاڕوق بوڵسارا

(١٩٤٦-0٩-0٥) ٥ی ئەیلوولی ١٩٤٦
ستۆن تاون، شانشینی زەنزیبار
مەرگ٢٤ی تشرینی دووەمی ١٩٩١(١٩٩١-١١-٢٤) (٤٥ ساڵ ژیاوە)
ھۆکاری مەرگئایدز
نەتەوەبەڕیتانی
ناوەکانی ترفرێدی مێرکوری
چالاکبوون١٩٦٩–١٩٩١
پیشەی مۆسیقی
چەشنەکانڕۆک
ئامێرەکان
  • تۆن یاخود دەنگ
  • کیبۆرد
کۆمپانیاکان
  • Columbia
  • Polydor
  • EMI
  • Parlophone
  • Hollywood
بابەتە پەیوەندیدارەکان
  • Queen
  • Montserrat Caballé
واژوو
ئیمزای مێرکوری

فرێدی لە ساڵی ١٩٤٦ لە زەنزیبار، لە خێزانێکی پارسی لەدایکبووە. دوای تەواوکردنی قۆناغی سەرەتایی لە ھیندستان، گەڕاوەتەوە زەنزیباڕ بۆ خوێندنی ناوەندی. لە ساڵی ١٩٦٤، خێزانەکەی بەھۆی شۆڕشی زەنزیباڕەوە لە زەنزیباڕ کۆچیان کردووە و لە ئینگڵتەڕا نیشتەجێ بوونە. بەھۆی ئەو توانایەی لە نووسین و وتنی گۆرانی ھەیبووە، فرێدی باندی کوینی لەگەڵ گیتارژەن، بڕایان مەی و تەپڵ ژەن ڕۆجەر تەیلەر پێکھێنا لە ١٩٧٠دا. فرێدی چەندین گۆرانی ناوداری بۆ باندەکە نووسیوە لەنێویاندا "بۆھیمیەن ڕاپسدی"، "کیڵەر کوین"، "سەمبەدی تو لەڤ"، "دۆنت ستۆپ می ناو" و "وی ئاڕ زە چامپیەنس". فرێدی لە ساڵی ١٩٩١، لە تەمەنی ٤٥ ساڵیدا بەھۆی نەخۆشی ئایدزەوە کۆچی دوایی کردووە. ڕۆژێک بەر لە مردنی فرێدی نزیکەکانی خۆی لەو نەخۆشییە ئاگادارکردبوویەوە.

وەک ئەندامێکی کوین، فرێدی خرایە نێو پێڕستی ئەفسانەکانی ڕۆکن ڕۆڵ لە ساڵی ٢٠٠١، ئەفسانەکانی گۆرانی نووسین لە ٢٠٠٣ و ئەفسانەکانی مۆسیقای بەڕیتانیا لە ٢٠٠٤. فیلمی بۆھیمیەن ڕاپسدی، کە لە ساڵی ٢٠١٨ دەربارەی باندەکە کەوتە سینەماکانەوە، بووە پڕ داھاترین فیلمی مۆسیقی-ژیاننامەیی لەسەر ئاستی جیھان. ئەکتەر ڕامی مالیک کەوا ڕۆڵی فرێدی مێرکوری دەگێڕا، بووە براوەی خەڵاتی ئۆسکار، گۆڵدن گڵۆب و بافتا.

سەرچاوەکان

Tags:

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

دراگۆن بۆڵ زێدئامەدپەرلەمانی کوردستانمیرنشینی سۆراندانتێ ئەلیگیێریڕێگای شیریگوانگیتۆی مەزنسوقراتویکیفەرھەنگمەسیحمافەکانی مرۆڤئیبراھیمفەلەستینبابا تاھیری ھەمەدانیتایلەندئوسترالیابەنی ئیسرائیلویکیپیدیای کوردیسلۆڤێنیاڕێکەوتننامەی جەزائیرڕۆکستار نیو ئینگلاندفەتحی مەککەگۆریۆسەدەکانی ناوینڕینێسانسشای ئەنگوستیلەکانئۆکسجینڕەوانبێژیکۆڵینەوەفەیسبووکئەبوو ھورەیرەکالینیگراد ئۆبلاستمانگ٣٤٠ (ژمارە)ئەمریکاکانئۆسیس ئۆڤ دە سیزبەنداوی دووکانڕۆژنامەیاسامێژووی جامی جیھانیی فیفائەنسارولئیسلامسێزدەبەدەرپەیمانی لۆزانگریگۆر مەندلڕێزمانی کوردیکریستیانۆ ڕۆناڵدۆزەیتوونلیۆنێل مێسیشانشینی کوردستانکەلارئۆبلاستی ئەستراخانئیلامیاساکانی حامۆرابیعەلی خامنەییخشتەی خولیئەورووپای ڕۆژھەڵاتپیسبوونی ژینگەفریدریش نیچەمەزھەر خالقیڕەنج سەنگاویکێری مرۆڤزانکۆی سەڵاحەدینئەریزۆنائۆدێسائایینە ئیبراھیمییەکانپریانکا چۆپراچێشتی کوردی🡆 More