عەلی ئەکبەر داوەر ( 1246 تاران - لە بنەڕەتدا خەڵکی چواردەنگ ساری - 1315 تاران ) سیاسەتوانی ساڵانی کۆتایی دەورانی قاجار و سەردەمی ڕەزاشا بوو، کە بە دامەزراندنی دەسەڵاتی دادوەری مۆدێرن لە ئێراندا ناوبانگی دەرکرد و ڕۆڵێکی گرنگی لە گەشەی ئابووری ئێراندا گێڕا.
ئەو یەکێک بوو لە هۆکارەکانی پتەو بوونی دەسەڵاتی بنەماڵەی پاڵەوی و پێشخستنی سیاسەتەکانی ڕەزاشا، هەروەها داوەر یەکەم سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی ئێران بوو.
درووستکردنی سیستمی دادوەری و دەسەڵاتی دادوەریی نوێ لە ئێران، دامەزراندنی نووسینگەی تۆماری مەدەنی، داڕشتنی یاسای مەدەنی، یاسای دۆکیومێنت و تۆماری خانووبەرە، یاسای بازرگانی و دامەزراندنی بیمەی ئێران لە نێوان گرنگترین دەستکەوتەکانی ئەون.
داوەر لە ٢٠ بەهمەن ١٣١٥ بە هۆی ناکۆکی و سووکایەتی کردنی ڕەزاشا و ترسی کاردانەوەکان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. لە نێو سیاسەتوانانی سەردەمی پەهلەویدا، یەکێکە لەو چەند کەسەی کە لە دوای شۆڕشی ئیسلامی هێشتا لە تاران شەقامێکی بە ناوەوەیە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە عەلی ئەکبەر داوەر تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article عەلی ئەکبەر داوەر, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.