عیسا ڕەقی ناسراو بە ئەلتەفلیسی، نووسەر و پزیشکی موسڵمان، لە شام ژیاوە لە سەدەی چوارەمی کۆچی، بە تەواوی ڕێکەوتی لە دایک بوون و مردنی نازانرێت.
پزیشکیکی بەناوبانگی سەردەمەکەی بوو، زانا بوو بە کارەکەی، کاری جوانی ھەیە، خزمەتی سەیفەددەولە بن حەمدانی دەکرد.
(عبدالله بن جبرائیل) وتویەتی: «کەسیکی بڕواپێکراو بۆی باس کردم کە سەیفەددەولە کاتێک خواردنی دەخوارد بیست و چوار پزیشکیشی دەھێنا سەر خوان، جا تێیاندا بوو کە دوو ڕزقی دەبرد بەھۆی بەخشینی دوو زانیاری، و کەسانێکیش سێ بۆ بەخشینی سێ، یەکێ لەوانەش عیسای ڕەقی بوو ناسراو بە ئەلتەفلیسی ...»
پاشماوە و کتێبی ھەبوو سەبارەت بە پزیشکی، ھەروەھا کتێبیشی وەردەگێڕا لە سریانی بۆ عەرەبی، لە چوار بواردا ڕسقی دەست دەکەوت، یەکێک بەھۆی پزیشکیەکەی، یەکێک بەھۆی وەرگێڕانەکانی، دووی تریش بەھۆی دوو زانستی تر.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article عیسا ڕەقی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.