عارف عورفی

عارف کوڕی شێخ مەحموود کوڕی مەلا نەسڕوڵڵای قازییە (١٨٩٦ – ١٩٦١) شاعیرێکی کلاسیکی کورد بوو.

ناوی «عورفی» ھەڵبژاردووە وەک نازناو بۆ تۆماری شیعریی. لە ناو خەڵکی بە عارف قاپ ڕەش ناسراوە. ئەم ناوە لەوەوە ھاتووە لاقی تووکن بووە و بەشی قاپی پێی ڕەش کەوتووەتە بەرچاو.

ژیان

لە ساڵی ١٨٩٦ لە گەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی لەدایکبووە. ھێشتا منداڵ بووە دایک و باوکی کۆچی دواییان کردووە و ھەتیو ماوەتەوە ناچار مامی بووە بە باوک بۆی و بەخێوی کردووە. لە تەمەنی منداڵیدا ناردوویانەتە حوجرە و خوێندنی قورئان و کتێبە دانراوەکانی ئەو سەردەمەی تەواو کردووە. لە پاشاندا بووە بە قوتابی سەرەتایی ڕوشدییەی عەسکەری سلێمانی. بەھۆی ھەڵگیرسانی جەنگی جیھانیی یەکەم نەیتووانیوە ڕوو بکاتە بەغدا بۆ تەواو کردنی خوێندن. ھەروا ماوەتەوە تا بەھۆی حاجی مستەفا پاشای یاموڵکی بە نووسەر (کاتب) لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس دامەزراوە.

عورفی لە جەنگی جیھانیی یەکەمدا سەرباز بووە، بەدیل گیراوە و نێردراوە بۆ ھیندستان. لە پاش کۆتایی جەنگ و دامەزراندنی دەوڵەتی عێراق گەڕاوەتەوە سلێمانی و چووەتە سەر کاری پێشووی تا لە ساڵی ١٩٣٧ چووە بۆ دەورەی مەندووبی (کۆمیسیاری – موفەوەزی) و سێ ساڵی بردووەتە سەر. پاشان لە ساڵی ١٩٣٠ ڕووی کردووەتە خوێندنی بەرزتر چووەتە لەم لایەنەوە تا بووە بە ئەفسەری پۆلیس. ئەم کارەی لە شارەکانی سلێمانی، ھەڵەبجە، پێنجوێن، قەڵادزێ، چوارتا و ھەولێر بردووەتە سەر تا لە ساڵی ١٩٤٩ خانەنشین کراوە.

نەجمەدین مەلا دەڵێت:

گەردوونی ڕۆژگار عارفی خستبووە پایەی پۆلیسییەوە لە سەردەمی پاشایەتی عێراقدا و نزیکەی ٢٥ ساڵ معاونی پۆلیس بوو بێ ئەوەی زیان بە کەسێک بگەیەنێ و کەسێک لێی دڵ زویر بێ.

مردن

لە بەرەبەیانی ١ی کانوونی یەکەمی ١٩٦١ بە نەخۆشی دڵ کۆچی دوایی کردووە، لەسەر ڕاسپاردەی خۆی لە گردی سەیوان نێژراوە.

ھۆنراوەکان

وەسف و دڵداری

لە شیعرێکدا دەڵێ:

خۆزگە ئەمزانی دڵی من بۆ چی وا حەیرانتەھەر وەکوو پەروانە دەوری شەمعی ڕووی جانانتە
دڵ بە دڵ بۆ ڕابەرت ئیختیاری پێ نەمادائیمەن فەرمانبەری فەرمانبەری فەرمانتە
فکری وا بوو بۆ ڕەقیب دەستی لە ئێمە ھەڵگرێئەی دەخیلت بم نەکەی دەستی من و دامانتە
مەزرەعەی دڵ دەردی بێ ئاوی ئەکێشێ بۆ خوادەستوبردێ چاوەڕوانی قەترەیە بارانتە
دوا ئەوەی سینەم برینی کۆن سەری ھەڵدایەوەتێگەییشتم زەخمی نووکی تیرەکەی موژگانتە
ھاژەیی فرمێسکی دوو چاوم بەکرەجۆی گرتۆتە بەرغەیر لە دووری تۆیە بۆیە وا بەکوڵ گریانتە
جەژنی قوربانە بەقوربان نۆبەتی قوربانییەبۆ تۆ قوربانی بەقوربان گیانی من قوربانتە
تۆ لە کوێ ڕیزەسواری نەوجەوانانت لە کوێ؟تازە بەم عومرە نیازی عەرزەیی مەیدانتە!
بەم ھەموو دەرد و غەمە کەوتوویتە حاڵی ھەمھەمەتازە بێچارە نیازی بەزمی مەیخۆرانتە؟
دڵ لە دووریت شەو ئەسووتێ وەک فەنەر تاکو سەحەرغەیر لە ھیجرت شەوچراغی مەجلیسی دیوانتە
تافی جوانی چوو نەما کەوتوویتە حاڵی غەڕغەڕەوا ئەزانم ئینتیزاری قەبرەکەی سەیوانتە
گردی سەیوان حورمەتی میوانەکانت ڕاگرەپەنج و دوو ڕۆژێکی تر وا (عارف)یش میوانتە

لە شیعرێکی دیکەدا دەڵێ:

ئەگەرچی من لە عومرا چووم بە ساڵاخەیاڵ ئەڕوا لەگەڵ دوو چاوی کاڵا
برادەر بۆچ ئەکەی لۆمەم لە عەشقاعەجەب نەتبیستووە کاڵا بە باڵا
نەمانێ چاترە وەڵا لە بوونێنەبێ دەستێ بەسەر ڕوویی وردەخاڵا
دوو چاوی من لەبانی تەوقی سەرمەکە یار پۆشی لیباسی ئاڵ و واڵا
ھەموو عومرم ئەچێ یەکجار بەتاڵاننەکەم وەختێ پەڕەی لای ڕووی موتاڵا
چ خۆشە ڕابوێرێ ھەر سەحەرگاھلەگەڵ تازە گوڵاڵەی خوردەساڵا
لە مەدحی غونچە لێوانی بەڵەک چاودەماغم بەرز ئەبێ بۆ ئەوجی باڵا
وەکوو تیغی دەبانی تازە ساو بێزبانم موو ئەکا بڕوا کە لا لا

نیشتیمانپەروەری و کوردایەتی

ئەی وەتەن ڕۆحی ڕەوانم قۆچەکەی قوربانتم
سەر لێ شێواو، دڵ سووتاوی دەردی بێ دەرمانتم
ئاھ چ دەردێکە ئەچێژم ئەی وەتەن بۆ حاڵی تۆ
ئەشکی چاوی من دەلیلە ڕۆژ و شەو گریانتم
بۆ برینی دەردی دڵ بەس بگری ئەی دایکی وەتەن
مەمسووتێنە جانفیدای ئێشەکەی زامانتم
ناڵەی قەھری دەروونم ئاسمانی گرتە بەر
سۆزی دڵ بۆ ڕۆڵەکانی بێ سەر و سامانتم
ئەی وەتەن دایکی ھەزاران تاجدار و ئەنبیا
کەسێ لەوان فریا نەکەوتووی بێکەسی و تاوانتم
دەردی بێ ئاوی بکێشی تا گوڵی ئەرزی وەتەن
ئەی فریشتە چاوەڕوانی قەترەیە بارانتم
موشکیلە دەس ھەڵگرم لێت خاکی شیرینی وەتەن
ئاخری عومریش ئەسیری خاکەکەی سەیوانتم

سەرچاوەکان

  • دیوانی عورفی عارف، ئامادەکردنی: ئومێد کاکە ڕەش (١٩٨٥)
  • مێژووی ئەدەبی کوردی، بەرگی شەشەم، مارف خەزنەدار، لاپەڕەکانی ٣٩٣ تا ٤٠٥، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، ھەولێر:٢٠٠٦.

بەستەرە دەرەکییەکان

Tags:

عارف عورفی ژیانعارف عورفی مردنعارف عورفی ھۆنراوەکانعارف عورفی سەرچاوەکانعارف عورفی بەستەرە دەرەکییەکانعارف عورفی

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

فەلەکەدین کاکەییتەندروستیجامی کیشوەرەکانی فیفای ٢٠١٧ڕۆژژمێری کوردیقەرزمەلا کرێکارھەولێربەڕازیل٢٠٠٩ڕینێسانسشێرپەنجەعومەر کوڕی خەتتابمافی دەنگداننیشتمانشۆڕشی دەستووری ئێرانفێمینیزمخولی نایابی کوردستانئەندازەی کێری مرۆڤژنسەلەفیھاوئەنجام و شیتەڵکردنزیگمۆند فرۆیدوزەجامی جیھانیی یانەکانی فیفاعەدنان کەریمشەڕی ساردسەرۆک وەزیرانی عێراقجوگرافیای عێراقناپۆلیۆن بۆناپارتدووشەممەگوندپێشمەرگەکەمتیاردادپەروەریحیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندەروونناسیگوانگیتۆی مەزنباشووری کوردستانجلی کوردیموسەننا ئەمینڕەجەب تەییب ئەردۆغانئەحمەدی نالبەندجاڤا (زمانی بەرنامەسازی)دەوڵەتی ئەمەویشیلانئینسایکڵۆپیدیاجەنگی ئوحودقەڵادزێدڵزارتەلاسیمیاکۆکتێل (باڵندە)عەبدوڵڵا گۆرانڤیێتنامڕەخنەی ئەدەبیسۆفییایەتیشەتڕەنجعومەر کوڕی عەبدولعەزیزکۆمەڵناسیئەدۆڵف ھیتلەرقەزای بەردەڕەشبەردی زراوزمانی عەرەبیئاوێنەگڵاوپێستیشۆڕشی فەڕەنسامیچالیس چارالامپیدسئەلبەرت ئاینشتاینکۆمۆنیزمشاڵاوی ئەنفالمەلای جزیریکیمیا🡆 More