نەجمەدین مەلا

نەجمەدین مەلا (ناوی تەواوی: نەجمەدین غەفوری عەلی ئیبراھیم) ڕۆژنامەنووس و مامۆستای خوێندنگا و نووسەری کوردبووە کە لە ساڵی ١٨٩٨ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، و لە خێزانیکی ئاینی و ڕۆشنبیر و زانستپەروەر گەورەبووە و لەڵایەن باوکی فێری خوێندنەوە و نووسین بووە کەدواتر لەسەردەستی زانایی ناودار شێخ مستەفای قازی بروانامە لە بواری زانستە ئاینییەکانی بەدەستھیناوە، لە ٢١ نیسانی ساڵی ١٩٦٢ لە شاری سلێمانی کۆچی دواییکردووە

نەجمەدین مەلا
Najmadeen Mala
نەجمەدین مەلا
پەیکەری نەجمەدین مەلا لە باخی گشتی شاری سلێمانی
لەدایکبوون١٨٩٨
سلێمانی
مردن١٩٦٢
سلێمانی
شوێنی گۆڕشاخی ئەزمڕ
پیشەمامۆستا، ڕۆژنامەنووس
زمانکوردی، فارسی
نەتەوەکورد
خوێندنسلێمانی (قوتابخانەی دواناوەندی مەلەکی)
بواری کارکردنئەدەبی کوردی، شیعر

ژیان

نەجمەدین مەلا کوڕی مەلا غەفوری کوڕی مەلا عەلییە، خوێندنی ئەو سەردەمەی لە حوجرە تەواو کردووە و پاشان دواناوەندی مەلەکی تەواو کردووە، بەڵام حەزی لە مەلایەتی نەکردووە بۆیە زۆربەی ژیانی بە وانەوتنەوە لە قوتابخانەکەدا بەسەربردووە، ھەرچەند ژیانێکی زەحمەت و پڕئەشکەنجەی بردووەتە سەر، ماوەیەک لە ڕانیە بە مووچە خۆری دەمێنێتەوە و پاشان لەپێناوی پەیداکردنی بژێویدا لە شاری حەڵەب ماوەیەک ماوەتەوە دواتر گەڕاوەتەوە سلێمانی، نەجمەدین ڕۆشنبیرێکی بە توانای سەردەمی خۆی بوەو لە زۆربەی ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی ئەو سەردەمەدا چیرۆک و شیعر و وتار و گەلێک بابەتی ئەدەبی و کۆمەڵایەتی و سیاسی بڵاوکردوەتەوە، مامۆستا نەجمەدین، لە سلێمانی حوجرەیەکی لەشێوەی خوێندنگەیەکی تایبەتی بە ناوی کەشتی نوحی کردووەتەوە بۆ فێرکردنی خوێندەواری، ھەر لەم حوجرەیەشدا کتێبخانە‌یەکی دامەزراندبوو، کە کتێب و ڕۆژنامە بڵاوکراوەکانی ئەو سەردەمەی تیا ئەفرۆشت و لەم حوجرەیەوە نزیکەی حەوت ھەزار کەسی فێری خوێندەواری کردووە و ژمارەیەکی تریشی فێری زمانی فارسی کردووە مامۆستا نەجمەدین مەلا ھاوکارێکی ھەمیشەیی ڕۆژنامەی ژین بوو، لە ڕێی ئەو ڕۆژنامەیەوە ژیاننامەی زوربەی شاعیر و پیاوە گەورەکانی لە فەوتان ڕزگار کرد و نزیکەی ٩٠ چیرۆکیشی بڵاوکردەوە کە زوربەیان چیرۆکی فۆلکلۆرین، جگە لەمانە بەدەست و خەتی خۆی دیوان و بەرھەمەکانی گەلێ شاعیری پاراستووە لەوانە دیوانەکانی حەمدی و مەولەوی و سالم و نالی و کوردی نەجمەدین مەلا، گەلێ کەشکۆڵ و دەستنووسی دانسقە‌ی لەپاش بەجێماوە کە ئێستا بوونەتە سەرچاوەی لێکۆڵینەوە زانستییەکان لە بواری ئەدەب و مێژووی کورددا

مەرگ

لە ٢١ نیسانی ساڵی ١٩٦٢ لە شاری سلێمانی ھەر لە حوجرەکەی خۆیدا و بە بێکەسی کۆچی دوایی کرد و لەسەر وەسیەتی خۆی و پاش تێپەڕ بوونی چەند ساڵێک تەرمەکەی لە چیای ئەزمڕ بە خاک سپێردرایەوە

سەرچاوەکان

Tags:

سلێمانیکورد

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

سەنا بەرزنجیشێوازی وانەگوتنەوەفیۆدۆر دۆستۆیەڤسکیئەمریکای باشوورمێکوتەجوگرافیای باشووری کوردستانخانەمیرنشینە کوردییەکانپارەئاشتیبەنداوی دووکانسمکۆشۆڕشی پیشەسازانەنامیکۆماری کوردستانبیلالی حەبەشییەکێتیی سۆڤیەتئیمپراتۆریەتیی ڕووسیچەمکماکوان کەریمسلۆڤاکیاسەردەشتحوسێن وەلیئۆغلوترسشکانی ئێسکھەڵسەنگاندنئیسحاقبۆلیڤیاپاراسایکۆلۆژیماوسدەنگدانماددەلیبرالیزمبلیمەتپرۆتینڕۆژاوای کوردستانکارڵ مارکسھەڵبژاردەی تۆپی پێی کرواتیاپارێزگای سلێمانیئادەمتۆڕە کۆمەڵایەتییەکانئەفریقانیشتیمانپەروەریئیبراھیمسویسدەنیز ئونداڤعەلی خامنەییشەرەفخانی بەدلیسیدەروونناسیی پەروەردەیی٢٥ی کانوونی یەکەمھاوڕەگەزخوازیکوێستان و باغی نیشتمانی کلوێن٢٢ی تەممووزبافڵ تاڵەبانیعومەر کوڕی عەبدولعەزیزتیکابسەردەمی پێغەمبەرایەتیچاکەکاریشێرپەنجەی مەمکخالید کوڕی وەلیدمەرزیە فەریقیپێشمەرگەفایەق بێکەسمیرنشینی مەروانیشەڕی براکوژیھەولێرشامکانزا🡆 More