سان دییگۆ شارێکە دەکەوێتە باشووری ویلایەتی کالیفۆرنیای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە ساڵی ٢٠٠٥ ڕێژەی دانیشتوانی شارەکە ١٣٠٥٧٣٦ کەس بوو، بانگەشەی خۆشترین شارەکانی ئەمریکای لۆ دەکرێ بە هۆکاری خۆشی کەش و هەواکەی، سان دییگۆ دووەم گەورەترین شاری ویلایەتی کالیفۆرنیایە، هەروەها نۆیەم گەورەترین شاری ئەمریکایە.
سان دییگۆ شوێنی نیشتەجێبوون بووە ١٠،٠٠٠ ساڵ پێش هۆزی (Kumeyaay) کۆمیای، سان دییگۆ یەکەمین شوێن بووە کە ئەورووپیەکان سەردانیان کردیە، لە سەردەمی سەرکردایەتی خوان کاریلۆ لە نزیک کەناراوی سان دییگۆ لە ساڵی ١٥٤٢ ڕاگەیاندرا کە سەر بە ئیسپانیایە، وە لە ساڵی ١٨٢١ سان دییگۆ کەوتە سەر مەکسیک دوای ئەوەی سەربەخۆیی لە ئیسپانیا وەرگرت، پاشی جەنگی ئەمریکا دژی مەکسیک ئەمریکا توانی سان دییگۆ بخاتە ژێر رکێفی خۆیی لە ساڵی ١٨٥٠ و بە شێوەیەکی فەرمی بوە بەشێک لە ئەمریکا و شارێک لە ولایەتی کالیفۆرنیا.
لە ٪٨٠ی دانیشتوانی سان دییگۆ ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان بەکاردەینن و شارەکە چەندین رێگای خێرای تێدایە
ترۆلی: (شەمەندەفەری کارەبایی) کە بوونی هەیە لە ناوەندی شارەکە
پاس : بوونی هەیە لە هەموو شارەکە
فڕۆکەخانەی سان دییگۆ: فرۆکەخانەی سەرەکی شارەکەیە و نێودەوڵەتی و ناوخۆییە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سان دییگۆ تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article سان دییگۆ, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.