عەبدولڵا کوڕی محەممەدی مەلا رەسووڵ شاعیرێکی کورد بوو.
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
بە بنەچە پشدەرییە. وشەی (زێوەر)ی بۆخۆی ھەڵبژاردووە و کردوویەتی بە نازناوی ھۆنراوەکانی. حوجرە و مزگەوت کانگای بەھرەی خوێندنی بوو. جگە لە زمانی کوردی، زمانی فارسی، تورکی و عەرەبیی زانیوە و ھۆنراوەی بەھەریەک لەو زمانانە ھەیە.
زێوەر | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٨٧٥ |
مەرگ | ١٠ ی تشرینی دووەمی ١٩٤٨. سلێمانی، شێخەکانی ئاسکان، شەقامی کاک ئەحمەدی شێخ |
شوێنی گۆڕ | گردی گوڵان |
نیشتەجێی | سلێمانی |
نەتەوە | کورد |
ناوەکانی تر | زێوەر |
پەروەردە | حوجرە و مزگەوت |
پیشە | شاعیر، نووسەر |
ئایین | ئیسلام |
ھاوسەر | رەعنا کچی حاجی حەسەن سەلیم ئاغای جوامێر ئاغای پشدەریی، شەمسە کچی حاجی حەمەسووری مەلا قادر |
مناڵ(ەکان) | زوھرە، حەلاو، جەمیلە، ئامینە، شایستە، مەحموود، حەسەن. |
لە ساڵی ١٨٧٥ لە گەڕەکی کانیسکان لە سلێمانی لەدایکبووە.
لە ١٠ی تشرینی دووەمی ١٩٤٨ لە شاری سلێمانی لەتەمەنی ٧٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە و لە گردی سەیوان نێژراوە.
ئەو کاریگەرانەی بەسەر زێوەرەوە دیارن، ئەمانەن:
ھۆنراوەکانی لەبارەی دڵداری و خەویستی، وەسفی سروشت، کۆمەڵایەتیی، نیشتمان پەروەریی و نەتەوەیی، فێرکردن و ھاندان بۆ خوێندن و پێشکەوتن، فەلسەفە ـەوە بوون، واتە لەڕووی مەبەستەوە دەکرێن بەم جۆرانە:
ئەمەش نموونەی شیعرێکی دڵداری زێوەر، کە چۆن باس لە یارەکەی دەکات و وەسفی دەکات:
تکاندی ئابڕووی چەمەن بە ڕوویی ئابدارەوە | شکاندی نرخی نەستەرەن بە زولفی موشکبارەوە | |
چمە لە مەی لە نەی لە جام، ئەگەر بە لەنجە بێتە لام | بە ڕوویی تابدارەوە، بە چاوی پڕخومارەوە | |
عەرەق نییە لە عالەما، کە لابەرێ لە دڵ غەما | جگە لە قەترەئارەقێ لە ڕووت کە دێتە خوارەوە | |
نیشاتی من جەماڵی تۆ، بەراتی من ویساڵی تۆ | خەیاڵی من لە خاڵی تۆ بە عیشوە لێم مەشارەوە | |
عەزیزەکەی حەبیبی من، نیگارەکەی تەبیبی من | کە شەق بەرێ ڕەقیبی من، وەرە بە سەد ویقارەوە | |
فیدایی خەدد و قەددی تۆ چەمەن بە فەوجی گوڵیەوە | بە بولبول و بە چڵیەوە، بە قومری و ھوزارەوە | |
فەرەنگڕووی زەنگموو، عەجەمسیاق و ڕووسخوو | ئەناسرێ کە کوردە زوو بە پێچی لار و خوارەوە | |
نیساری زولفی عەنبەری ھەموو وڵاتی گوڵعومەر | بە عەرد و بەرد و دارەوە، بە ئاوی سەرچنارەوە | |
ئەمن گەیاندمە ئەنوەری فنوونی شیعر و شاعیری | ئەتۆ گەیانتە سامیری بە چاوی سیحرکارەوە |
زێوەر باسی جوانیی سرووشتی کردووە کەبەدەستی کردگار نەخشاوە، سەیری ئەو دیمەنەی کردووە، کە لەبەرھاردا ھاتۆتە کایەوە، لەم بارەیەوە وتووییەتی:
بنواڕە نەوبەھار و ھەوای تەڕاوەتی | نووسانی پێکەوە لەبی غونچەی حەلاوەتی | |
ھێنایە شەوق و زەمزەمە، تەیرانی سەر زەمین | سەرما بڕایەوە، ھەموو توندی و سەڵابەتی | |
ھەورە تریشقە بۆتە سەقا ئاوڕشێن ئەکا | تا سەبزە زاری ئەرز موجەلابێ سەفوەتی | |
ئەم عەردە مردووە ھەموو ڕۆحی کرایە بەر | گۆڕاوە سەربەسەر ھەموو دونیا قیافەتی | |
بادی سەبا بەجیلوە قەدی گوڵبەنی لەران | گوڵزاری کردەوە کە بکا شوکری نیعمەتی |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article زێوەر, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.