داری پیتاگۆرس (بە ئینگلیزی: Pythagoras tree) شێوەیەکی تایبەتی فراکتاڵە لە کۆمەڵێک چوارگۆشە پێکھاتووە.
ئەم دارە ساڵی ١٩٤٢ لەلایەن مامۆستایەکی ماتماتیکی ھۆلەندی بەناوی ئالبێرت بۆسمەن دۆزرایەوە. لەبەر ئەوەی سێ چوارگۆشەی لەناو دارەکەدا پێکەوە لکاون، سێگۆشەیەکی وەستاو پێک دێنن، و ئەم حاڵەتە لە تیۆرمی پیتاگۆرسدا دەبینرێت، ناوی ئەم دارەیان ناوناوە، داری پیتاگۆرس. ئەگەر گەورەترین چوارگۆشە، چوارگۆشەیەکی ١×١ بێت، دارەکە بە تەواوی لە سندووقێکی ٦×٤دا جێگای دەبێتەوە.
دروستکردنی داری پیتاگۆرس بەم شێوەیە کە لە ھەنگاوی یەکەمدا چوارگۆشەیەک دەکێشرێتەوە، پاشان لە دوو سەری سەرەوەی چوارگۆشەکە، دوو گۆشە لە پێوانەی ٤٥ جیا دەکرێتەوە و سێگۆشەیەکی دوولایەکسانی وەستاو پێکدێت. لە ھەنگاوی سێھەمدا لەسەر ئەو دوو لای سێگۆشە وەستاوەکە کە ناکەونە سەر چوارگۆشەی یەکەم، دوو چوارگۆشەی نوێ دروست دەکرێت، و ئەم کارە بەردەوام دووبارە دەکرێتەوە و دارەکە ھەتا دێت گەورەتر دەبێت.
ھەنگاوی یەکەم | ھەنگاوی دووھەم | ھەنگاوی سێھەم | ھەنگاوی چوارەم |
ئەم «ئەندازە» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە داری پیتاگۆرس تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article داری پیتاگۆرس, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.