حەکیم عەبدوڵڵا کاکەوەیس ناسراو بە حەکیم کاکەوەیس (١٩٤٩ لە حەساری گەورە، کەرکووک – ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ لە بەغدا) نووسەر و وەرگێڕێکی کورد بوو.
حەکیم کاکەوەیس | |
---|---|
لەدایکبوون | حەکیم عەبدوڵڵا کاکەوەیس ١٩٤٩ حەساری گەورە، کەرکووک |
مردن | ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ بەغدا | (٦٨–٦٩ ساڵ ژیاوە)
پیشە | وەرگێڕ و نووسەر |
زمان | کوردی (سۆرانی) |
نەتەوە | کورد |
حەکیم کاکەوەیس، ساڵی ١٩٤٩ لە گوندی حەساری گەورەی نزیک شاری کەرکووک لەدایکبووە. ساڵی ١٩٥٧ دەستی بە خوێندنی سەرەتایی کردووە لە قوتابخانەی گوندی دارەمان. خوێندنی ئامادەیی لە کەرکووک تەواو کردووە. ساڵی ١٩٧٣ بەشی زانستی بیرکاری لە زانکۆی سلێمانی تەواو کردووە. دوای تەواوکردنی زانکۆ بووەتە پێشمەرگە تا کۆتاییی شۆڕشی ئەیلوول. ساڵی ١٩٧٥ لە بەغدا وەکوو فەرمانبەری پرۆگرامسازی لە وەزارەتی پلاندانان دامەزراوە، تا ١٩٨٠ لەسەر ئەم کارە بووە. ماوەیەک لە زاخۆ کراوەتە سەربازی یەدەگ، و دوای دەستپێکی شەڕی عێراق و ئێران، داوای لێ دەکرێت ببێتە بەعسی، ئەویش داواکە ڕەت دەکاتەوە و ساڵی ١٩٨٤ دەچێتە سوید.
لە ساڵی ٢٠٠٠ بەھۆی نەخۆشیی دڵ خانەنشین کراوە. بەھۆی نەخۆشکەوتنی لە سوید دەگەڕێتەوە کوردستان، لە کەرکووک نیشتەجێ دەبێت. ژیانی دواتری بە خوێندنەوە و نووسین و وەرگێڕان بەسەر بردووە. لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ لە تەمەنی ٦٩ ساڵی لە شاری بەغدا کۆچی دوایی کرد، بەھۆی نەخۆشیی شێرپەنجە.
حەکیم کاکەوەیس ٢٨ بەرھەمی ھەن. ئەو زیاتر وەرگێڕانی لە عەرەبی و سویدی بۆ کوردی کردووە. زۆربەی بەرھەمەکانی مەسعوود محەممەدی بۆ کوردیی سۆرانی وەرگێڕاون. ئەمانە بەشێک لە بەرھەمە نووسراوە و وەرگێڕدراوەکانی ئەون:
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article حەکیم کاکەوەیس, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.