زمانی سوێدی یان زمانی سویدی یەکێکە لە زمانە ھیندۆئەوڕوپیەکان، لەخێزانی زمانەکانی گێرمەنی باکور وە نزیکەی ٩ ملیۆن کەس قسەی پێدەکات زۆرینەی ئەوانەی بەم زمانە دەدوێن دانیشتوی سوویدن لەگەڵ ھەندێک لە دانیشتوانی فینلەندا(بەتایبەت کەناراوەکانی فینلەندا و دورگەکانی ئۆڵان) سوێدی زۆر لە زمانی نەرویژیەوە نزیکە تا ڕادەیەکیش لە زمانی دانمارکی کە ھەرسێکیان سەر بەیەک خێزانی زمانن وە لە ڕەگی زمانە کۆنەکانی ئەسکەندەناڤیاوە ڕەگیان ھەڵکەوتیووە، ئەو زمانە کۆنەی کە زێلە گێرمەنیەکان بەکاریان دەھێنا کاتێک لە ئەسکەندەناڤیا نیشتەجێبون لەسەردەمی ڤایکینگ.
سویدی | |
---|---|
سڤێنسکا/svenska | |
خوێندنەوە | [ˈsvɛ̂nskâ] |
قسەی پێدەکرێ لە | سوێد (٩/٤ میلیۆن) فینلاند (٢٩٠، ٠٠٠) ویلایەتە یەکگرتووەکان (٧٠، ٠٠٠) ئیسپانیا (٤٠، ٠٠٠) شانشینی یەکگرتوو (٣٠، ٠٠٠) کەنەدا (٢٠، ٠٠٠) ئوکراینا (١٠، ٠٠٠) |
ناوچە | ئورووپای باکووری، بەشێکی ویلایەتە یەکگرتووەکان و وڵاتانی تر. |
ژمارەی ئاخێوەران | ١٠ میلیۆن (٢٠٠٦) |
بنەماڵەی زمان | ھیندوئەورووپایی
|
سیستەمی نووسین | ئەلفوبێی لاتینی (ئەلفوبێی سویدی)، ڕوونی (ھەتا سەدەی ١٣یەم) |
ڕەوشی فەرمیبوون | |
زمانی فەرمییە لە | سوێد فینلاند یەکێتیی ئەورووپا لێژنەی باکووری |
سامان دەدرێتەوە بەدەستی | لێژنەی زمانی سویدی (لە سوید) ئیتستیتووی تۆژینەوە بۆ زمانەکانی فینلاند (لە فینلاند) |
کۆدەکانی زمان | |
ISO 639-1 | sv |
ISO 639-2 | swe |
ISO 639-3 | swe |
Linguasphere | 52-AAA-ck to -cw |
ناوچەکانی بە زۆرینە سویدیئاخێو | |
ئەم پەڕەیە ھێماکانی فۆنەتیکی IPA بە یوونیکۆدی تێدایە. بەبێ پشتیوانیی نیشاندانی یوونیکۆد، لەوانەیە لە جێگەی کاراکتەرەکانی یوونیکۆد، نیشانەی پرسیار، چوارگۆشەکان یان ھێماکانی تر ببینی. |
زمانی سوێدی ئەوەی کە ئێستا زمانی میللەتی سوێدە چرۆی کرد و گەشەی کرد بەچەندین ساڵ لە شێوەزاری سوێدی ناوەڕاست لەسەدەی نۆزدەھەم٫ پاشان چاکسازی بۆکرا لەسەرەتاکانی سەدەی بیستەم، لەگەڵ جیابونەوەو سەرھەڵدانی چەند شێوەزارێک وەک ھەندێ لە ناوچە و گوند نشینەکان بەڵام ئەوەی ئێستا بەکاردێت زمانێکی یەکگرتوو و پوختە لەگەڵ ڕێزمانێکی ڕوون، ھەرچەندە ھەندێ ناوچەی سوێد شێواز و جۆرێکی تایبەتیان ھەیە لە دەڕبڕینی وشە و ئاخاوتن ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی بەرفراوانی و پەرتەوازەی خەڵکەکە بەم ژمارە کەمە و ئەم ڕووبەرە فراوانە لەماوەئ سەدەکانی ڕابردوو بەڵام ئێستا ئەم جیاوازیە تا ڕادەیەکی باش نەماون بەھۆی خوێندنێکی یەکگرتوو و پەیدابوونی پەیوەندییە ئەلیکترۆنییەکان و دەزگا ڕاگەیاندنەکان کە بە یەک شێوەزار دەخوێندرێت و پێشکەش دەکرێت.
ڕێچکەی ڕیزبەندی بۆ دەربڕینی ڕستە بریتییە لە (بکەر+کار+تەواوکەر) بەڵام زۆرجار ئەم ڕیزبەندیە سەرەو ژێر دەکرێت لەسەر زمان ئەمیش بە مەبەستی ڕەوانبێژی٫ سوێدی زمانێکی نزیکە لە ئینگلیزی وە بارە جیاوازەکانی کەمە کە تەنھا خۆی لە جیاوازی (نێر و مێ)دەگرێتەوە لەگەڵ بارەکانی تاک و کۆ.
لە ڕوی ڕێزمانیەوە نزیکی ئینگلیزیە و وەکو ئەو جیاوازی دەکات لە نێوان ڕەگەزەکان و ژمارە و ناساندندا بارەکانی ناو دیاری دەکات لە ڕێگای پێشگرێک تاوەکو بزانین ناسراوە یاخود نەناسراوە، وە ڕێچکەی ھۆنراوە نوسینیشی لەسەر بنەمای دڵنیابوونەوە و درێژە پێدانە.
یەکێکە لە زمانە ھیندۆ ئەوروپیەکان سەر بە خێزانی زمانەکانی گێرمەنی باکور، زۆر لە زمانی نەرویژییەوە نزیکە تا ڕادەیەکیش لە زمانی دانمارکی کە ھەرسێکیان سەر بەیەک خێزانی زمانن وە لە ڕەگی زمانە کۆنەکانی ئەسکەندەناڤیاوە رەگیان ھەڵ کوتیوە زمانە گێرمەنیەکانی باکوریش دابەش دەبن بۆ دوو کۆمەڵە:کۆمەڵەی یەکەم زمانی ئەسکەندەناڤی ڕەگ یاخود ڕەسەن کە زمانەکانی ئایسلەندی و فڕۆیی دەگرێتەوە.
کۆمەڵەی دووەمیش زمانی ئەسکەندەناڤی کیشوەری کە زمانەکانی دانمارکی و نەرویژی و سویدی دەگرێتەوە وە ھەمووشیان بەیەکەوە کاریگەریان خستۆتە سەریەک.
کە ئەمڕۆ ھەریەک لە شێوەزارەکان ناوێکیان وەرگرتوەو بوون بە زمانێکی سەربەخۆ دەکرێت بڵێین ھەموویان یەک زمانن و بۆ یەک ڕەگ دەگەڕێتەوە بەھۆکاری جیاواز لێک جیابوونەتەوە و بەشێوەی سەربەخۆ دەردەکەون، جەنگەکان لە ڕابردوو کێبەرکێی پاشاکان و پێگەی کۆمەڵایەتی و دروست بوونی چینەکان ھەموو ئەمانە ھۆکاربوون بۆ سەرھەڵدانی ئەم جیاکارییە بە تایبەت لەسەدەی بیستەم.
زمانەکانی سویدی و دانمارکی و نەرویژی بەرگی زمانی ئەسکەندەناڤیان پۆشیوە لە کۆمەڵگەی جیھانی.
لەسەدەی نۆیەم ئەسکەندەناڤیای کۆن ڕوبەڕوی تێکەڵکاری میللەتان بویەوە لە ڕۆژئاوای ئەسکەندەناڤیای کۆن (نەرویژ و ئایسلەندا) وە لە ڕۆژھەڵاتی ئەسکەندەناڤیای کۆن (سوید و دانمارک)، لەسەدەی دوانزەھەم زمانەکانی دانمارک و سوید لەسەر زاری خەڵک برەویان سەند و بوون بە سویدی کۆن و دانمارکی کۆن، لەسەدەی سیانزدەھەم ھەموو زمانەکانی ئەسکەندەناڤیا لەژێر کاریگەری گێرمەنی باکور و ناوەڕاست دا برەویان سەند.
لەسەدەی ھەشتەم ئەسکەندەناڤیای دێرین (زمانە گێرمەنیە ھاوبەشەکان بۆ میللەتەکانی ئەسکەندەنافیا لەوکات) بەھۆی ھەندێ گۆڕانکاری بوو بە ئەسکەندەناڤیای کۆن (کە ئەویش دواتر بوو بە ڕۆژھەڵاتی ئەسکەندەناڤیای کۆن و ڕۆژئاوای ئەسکەندەناڤیای کۆن).
شێوەزاری لاوەکی لە ڕۆژھەڵاتی ئەسکەندەناڤیای کۆن ناوی زمانی ڕۆنی سویدیە، وە لە ڕۆژئاوای ئەسکەندەناڤیای کۆن ناوی زمانی ڕۆنی دانمارکیە، کە تاوەکو سەدەی دوانزەھەم ھەردووکیان یەک زمان بوون لە سوید و دانمارک بەناوی زمانی ڕۆنی.
ڕێنوسی زمانەکانی ئەسکەندەناڤیای ئەمڕۆ لەسەر ھەمان ڕێنوسی زمانی ئەسکەندەناڤیای کۆن (ڕۆنی) بوو، کە ئەویش لە زمانی ئەسکەندەناڤیای دێرین وەری گرتبوو (ڕێنوسی فۆتارکی) کە کۆنترین ڕێنوسی زمانەکانی گێرمەنی بوو لە سەدەی دووەم بۆ سەدەی نۆیەم کە پێک ھاتبوو لە ١٦ پیت بەگوێرەی پێداویستی ڕۆژانەی ئەوکات.
لەساڵی ١١٠٠ زمانی دانمارکی جیابویەوە لە سویدی ئەمیش بۆ گەلێک ھۆکار کە لەمەوبەر باسمان کرد وەک ململانێی پاشاکان.
"سویدی کۆن" دەستەواژەیەکە بەرامبەر زمانی سویدی لەسەدەکانی ناوەڕاست بەکاردێت٫کە لەسەروبەندی ١٢٢٥ سەری ھەڵدا لە کۆنترین بەڵگەنامەی نوسراودا ڕێنوسی "ڤاستریۆتلاندە" کە دەگەڕێتەوە بۆ ١٢٥٠ ساڵ لەلایەن کلێسای کاتۆلیکیەوە پاڕێزراو بوو .
بەھۆی گەشەکردنی دەسەڵاتی (ھاوپەیمانی ھانسا) لە کۆتایی سەدەکانی سیانزدەھەم سەکسۆنیەکان کاریگەریەکی زۆری خستە سەر زمانەکانی ئەسکەندەناڤیا بەھۆی کرانەوەیان بەڕووی وڵاتانی ئەوروپا بە بازرگانی و جەنگ و... ھتد. ئەڵمانییەکان لەپێشەنگ بوون لە کاریگەرییەکانیان بەسەر کۆمەڵگەی سویدی لە ھەموو ڕویەکەوە.
سویدی نوێ (nysvenska)بە ھاتنی چاپەمەنیەکان سەری ھەڵدا کە ھاوکاتە بە سەردەمی چاکسازیەکانی ئەوروپا کە (گۆستاف فاسا) بریاری چاپکردنی پەرتوکی پیرۆزی دەرکرد بە زمانی سویدی، کە بوو بە بنەما لەسەرجەم کلێساکانی سوید تاوەکو ساڵی ١٩١٧ وەرگێری ئەم چاپە لاورینتیۆس ئەندرێی بوو بە ڕێنووسی لاتینی نوسرابوویەوە.
ئەو سویدیەی ئێستا کە سویدیەکان پێی دەدوێن سویدی ھاوچەرخە کە لەسەر بنەماکانی سویدی نوێ بنیات نراوە، لە کۆتایی سەدەی نۆزدەھەم، لەبەر ئەوەی خوێندن و نوسین و بەکاربردنی دەوڵەتی بەم زمانە بوو، بووە بەزمانی ھەموو خەڵک کە لە ڕێگای قوتابخانەکانەوە پەخشان کرا.
(boksvenska) بنەمای خوێندنی زمانی سویدیە لە قوتابخانەکان کە قوتابیەکان لەوێوە فێری زمان دەبن و لە دواڕۆژ دەیبەنە ناو دام و دەزگاکانی حکومەت، ئێستا زمانی زانست و ڕامیاری و ئابوری و کۆمەڵایەتی ووڵاتە نووسەرانی ئەم زمانە چەندین خەڵاتی نۆبڵیان بەدەست ھێناوە وەک نووسەر و ھونەرمەند سەلما لاڤرۆف و نووسەر و شانۆکاری ڕادیکاڵی ئەوگێست سترێندبێڕگ.
لەماوەی سەدەی بیستەم زمانێکی یەکگرتوی سویدی سەری ھەڵدا کە زمانی ھەموو خەڵکی سویدە ، لە ساڵی ١٩٠٦ قۆناغی چاکسازی وێژەیی کۆتایی بەھەموو کێشەو مەترسیەکانی سەر زمانی سویدی ھێنا.
زمانی سوێدی زمانی فەرمی نیشتمانی سوێدە، کە زمانی زگماکی نزیکەی ھەشت میلیۆن کەسە ، وە ملیۆنەکەی تر کەسانی پەنابەر یاخود سوێدین لەدەرەوەی سوێد دەژین. لەساڵی ٢٠٠٧ نزیکەی ٪٥٫٥ دانیشتوانی فنڵەندا بەسوێدی دەدوێن ، لەگەڵ ئەوەی ئەم ڕێژەیە بەرەو کەم بوونەوە چوە بە گوێرەی ماوەی سەدەکانی ڕابردوو. لە ١٦ دورگەی فنڵەندا زمانی سوێدی تاکە زمانی فەرمیە . لەگەڵ چەندین ناوچەی تر شان بە شانی زمانی فنڵەندی سوێدیش زمانی فەرمیە بە گوێرەی سەرژمێریەک لە وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمێریکا ساڵی ٢٠٠٠ نزیکەی ٦٧٠٠٠ کەس بە زمانی سوێدی لە وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمێریکا بە سوێدی دەدوێن وە ١٦٩١٥ کەس لە فنڵەندا بە سوێدی دەدوێن. وە لە ئینگڵتەرا ٤٠٠٠٠ کەس بە زمانی سوێدی دەدوێن .
سوێدی زمانی فەرمیە لە سوێد لەساڵی ٢٠٠٥ لە فنڵەندای ھەوڵێک درا زمانی سوێدی ببءتە زمانی فەرمی بەڵام ھەوڵەکە شکستی ھێنا . یاسای فەرمی زمان لە سوێد لە ٢٠٠٨ ھەموارکرایەوە
ڕێچکەی یەکەم (ناوە ھاوبەشەکان)
ڕێچکەی دووەم (ناوە ھاوبەشەکان)
ڕێچکەی سێ یەم (ناوە ھاوبەشەکان)
ڕێچکەی چوارەم (ناوە سەربەخۆکان)
ڕێچکەی پێنجەم (ناوە ھاوبەشەکان و سەربەخۆکان)
جێناوەکانی زمانی سوێدی وەک ئینگلیزیە. جیاوازی دەکات لە نێوان نێر و مێ. لەگەڵ سێ جێناوی تر کە لە زمانی کوردی دا نین. ئەم خشتەیەی خوارەوە نمونەیەکی ئاسان کراوە:
جێناوەکانی زمانی سوێدی:
جێناوە کوردیەکان | جێناوە ئینگلیزیەکان | جێناوە بکەرەکان | جێناوە بەرکارەکان | جێناوە خۆییەکانلکیة |
---|---|---|---|---|
من٫ئەز | I | jag | mig | min/mitt/mina١ |
تۆ | you (singular) | du | dig | din/ditt/dina١ |
ئەو بۆ کوڕ | he | han | honom | hans |
ئەو بۆ کچ | she | hon | henne | hennes |
---------- | it (common) | den | den | dess |
---------- | it (neuter) | det | det | dess |
ئێمە | we | vi | oss | vår/vårt/våra١ |
ئێوە | you (plural) | ni | er | er/ert/era١ |
ئەوان | they | de² | dem² | deras |
---------- | (reflexive) | - | sig | sin/sitt/sina١ |
ئاوەڵناوەکان دابەش دەبن بۆ (ھاوبەش - سەربەخۆ)، ژمارەکان (تاک - کۆ) وە ناساندنی ئاوەڵناو (دیار - نادیار). لە شێوەی تاک نادیارە،
en stor elefant - فیلێکی گەورە
en == ئامرازی نەناساندنە بۆ ناوە تاکە ھاوبەشەکان - stor = ئاوەڵناوە بە مانای گەورە دێت- elefant == ناوێکی تاکی ھاوبەشە بە واتای فیل دێت.
ett stort lejon -فیلێکی گەورە
ett == یامرازی نادیار stor =ئاوەڵناو lejon =ناوێکی نادیارە
بۆ ناوی کۆی نادیار پاشگری a- زیاد دەکەین لەگەڵ ئەوەش دەبێت بزانین سوێدیش وەک گشت زمانەکانی تر ووشەی شازی تێدا ھەیە.
lång - درێژ: kvinna - خانم
لە زمانی کوردی بەھۆی دەوڵەمەندیەوە زۆر وشەمان ھەیە درێژ یان بەرز یان کەلەگەت . کە دەکرا وشەی باڵا بەرز بەکاربێنین بەڵام ئەمە بۆ ڕون کردنەوەیە.
kvinn خانم + or پاشگری کۆ + na ئامرازی ناساندنی گشتی + är پێشگر بۆ کاری ئێستا + långa درێژەکان
stor - گەورە: barn - منداڵ
svart - ڕەش: katt - پشیلە
کار یاخود فەرمان لەزمانی سوێدی ناگۆڕێت بەگوێرەی (نێر و مێ یان دیار و نادیار یان کۆ و تاک) بەلکو تەنھا بەگوێرەی کاتەکانی (ڕابردوو و ڕانەبردوو و داخوازی) دەگۆڕدرێت.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە زمانی سوێدی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article زمانی سوێدی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.