حەمام حاج ساڵە یەکێک لە ئاسەوارە مێژوویییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە کە جەڕگەی بازاڕی سەقز ھەڵکەوتووە.
ئەم بنا مێژوویییە لە تشرینی دووەم ساڵی ٢٠٠٠ و بە ژومارەی ٢٨٣٠ لەلایەن ڕیکخراوەی میراتی کولتووری ئێران بە ناو یەکێک لە ئاسەوارە مێژوویییەکانی ئێران تۆمار کرا.
ئەم حەمامە مێژوویە ھاوکات لەگەڵ دەسەڵاتی سەفەوییەکان لە ئێران بناخەی دانرا و لە زەمان زەندییەکان گەورە کراوەتەوە. لە واقیعدا ئەم بنایە کۆنترین حەمام لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانە کە بە جێ ماوە.
لە ناو حەمام حاج ساڵە بەشە جۆراوجۆرەکانی وەک گەرمخانە، خەزێنە و ئاو و زێراو دروست کراوە و لە بنا مێژوویییەکانی دیکەی ئێران لە زەمان سەفەوییەکان دەچێ. ھەروەھا نوورگیر و نەخشە و جوانکارییەکانی لە ناو حەمامەکە بە جێ ماوە.
حەمامەکە لە ٩٠٠ مەتری چوار گۆشە دروست کراوە و لەلایەن ئیدارەی میراتی کولتووری ئێران چاک کاری لەسەر ئەنجام دراوە. بەڵام جوانکارییەکە پرۆفیشنال نەبووە و زۆرێک لە نەخشەکانی بان دیوارەکان لە ناو چووە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە حەمامی حاج ساڵە تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article حەمامی حاج ساڵە, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.