جیاکردنەوەی ئایینی

جیاکردنەوەی ئایینی جیاکردنەوەی کۆمەڵە کەسێکە لەسەر بنەمای ئایینەکەیان.

دەستەواژەکە بەکاردێت بۆ کردەی جیاکردنەوەی ئایینی کە ڕوودەدات لەسەر بنەمای دیاردە کۆمەڵایەتیی یان یاساییەکان. ھەروەھا وشەی «ڕەگەزپەرستی ئایینی» ش بۆ دیاردەکە بەکاردێت.

باکووری ئێرلەندا

جیاکردنەوەی ئایینی لە چەندەھا ناوچەی باکووری ئێرلەندا ڕوولەزیادبوونە، بەتایبەتی لە بێڵفاستی پایتەخت و شاری دێری. ئەم دیاردەیە زیادی کردووە بەھۆی چەند ناکۆکی و گرژییەکی زنجیرەیی بەردەوام لە نێوان مەسیحیە کاسۆلیکەکان و پرۆتستانەتەکان لەنێوان ساڵانی کۆتایی ١٩٦٠ کانەوە تا کۆتایی ٢٠٠٠ کان. ھەرچەندە جیاکردنەوەی ئایینی لە ھەموو شوێن و ناوچەیەک ڕوونادات بەڵام زۆربەی کاسۆلیکەکان منداڵەکانیان دەنێرن بۆ ئەو خوێندگایانەی لەلایەن کاسۆلیکەکانەوە سەرپەرشتی دەکرێن.

ھەروەھا زۆرینەی دانیشتوانەکان پێیان باشترە لە گەڕەکەکانی سەر بە ئایینەکەی خۆیان دا بژین و ئەم جۆرە جیاکردنەوەیەش بەشێوەیەکی بەرچاو باوە لە دانیشتوانە ھەژار و کەم دەرامەتەکانی شار و شارۆچکە گەورەکان دا کە ڕێژەیکی بەرز لە توندوتیژی و گرژی بوونی ھەیە.

لە ساڵی ٢٠١٢ دا ڕۆژنامەی ئەمریکی "سیاسەتی دەرەوە – Foreign Policy " بەم شێوەیە دیاردەکەی ڕوون کردەوە: "لە سەرەتای ئاگربەستەکانی ساڵی ١٩٩٤ ەوە ژمارەی (دیوارە ئاشتییەکان – سنوورە ئاشتییەکان) کە کۆمەڵ و کۆمەڵگە مەسیحیە کاسۆلیک و پرۆتستانتەکان لەیەک جیادەکاتەوە بەشێوەیەکی خێرا و بەرچاو زیادیان کردووە. بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی ڕاپرسی کە لەلایەن زانکۆی ئۆڵستەرەوە ئەنجام درابوو زۆرینەی خەڵکی ناتوانن وێنەی لابردنی ئەو سنوورانە بھێنە پێش چاوی خۆیان. لەسەر ئاستی جیھان باکووری ئێرلەندا لەڕووی خانووبەرە و پەروەردەوە یەکێکە لەو ناوچانەی زۆرترین ڕێژەی جیاکردنەوەی تێدایە و لە کۆی ھەر ١٠ منداڵێک یەک منداڵ لەو خوێندنگەیانە دەخوێنن کە تێکەڵە لە نێوان کاسۆلیک و پرۆتستانتەکان دا."

ئێران

لە شۆرشی ئیسلامی ئێرانەوە لە ساڵی ١٩٧٩ دا ئایینی دەوڵەتی ئێران ئیسلامی شیعی بووە. ھەرچەندە ئایینەکانی یەھوودی، مەسیحی و زەردەشتی بەفەرمی ناسێنراون و بە پێی یاسا پارێزگاریان لێ کراوە وەک کۆمەڵە کەمایەتییە ئایینییەکان بەڵام مافیان نییە و رێگەیان پێ نەدراوە باوەڕی ھیچ ئێرانییەکی موسوڵمان وەربگرێنە سەر ئاینەکانیان. وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بانگەشەی ئەوە دەکات کە کەمایەتییە ئایینییەکانی وڵاتی ئێران دووچاری دەستدرێژی، چەوساندنەوە و زۆرداری ئایینی بوونەتەوە.

پاکستان

پاکستان بەفەرمی وڵاتێکی ئیسلامییە و ھەڵدەستێت بە جێبەجێ کردنی ڕێوشوێنی پێناسەکردنی کێ موسوڵمانە و کێ ناموسوڵمانە. لەژێر ئەو مەرجانەدا موسوڵمانە ئەحمەدییەکان بە ناموسوڵمان ناسێنراون بەپێی یاسا و ناتوانن باوەڕ و پەرستنە ئایینییەکانی خۆیان بە ئازادی بە ئەنجام بگەیەنن و پەرەستگاکانیان بە «مزگەوت» ناوبنێنن یان سڵاو و پێشوازی لە خەڵکی بکەن بە دەستەواژەی ئیسلامی «سلام علیکم». ھەروەھا موسوڵمانە ئەحمەدییەکان خراونەتە دەرەوەی حوکمەت و ناتوانن ھیچ پیشەیەکی پلە بەرزیان ھەبێت لە پاکستان دا. چەندەھا دیاردەی دەرکردن و دوورخستنەوە لە زانکۆ، کۆلێژ، خوێندنگە و ناوەندە جیاوازەکان دا بوونی ھەبووە بەھۆی پەیڕەوی کردنی ڕێبازی ئیسلامی ئەحمەدی.

سعودیەی عەرەبی

پێش ١ ی ئازاری ساڵی ٢٠٠٤، ماڵپەری فەرمی حوکمەتی سعودی بەڕوونی ئاماژەی بە قەدەغەبوونی جوولەکەکان دەکرد لە چوونە ناوەوە بۆ ناو وڵاتەکە بەڵام ئەو دەقە بە کردەیی جێبەجێ نەدەکرا.

لە شاری مەککەدا تەنھا موسوڵمانان ڕێگەپێدراون و ناموسوڵمانەکان مافی چوون و گەشت کردنیان نییە بۆ ناو مەککە و ھەموو جۆرە ھەوڵێکی چوونەژوورەوەی بۆ ناو شارەکە لەلایەن ناموسوڵمانەکانەوە دەبێتە ھۆی ڕووبەرووبوونەوەی سزا وەک سزای دارایی و گەڕاندنەوەیان بۆ وڵاتی خۆیان. بەڵام لە شاری مەدینە ھەردوو موسوڵمان و ناموسوڵمان ڕێگەپێدراون تەنھا لە گۆڕەپانی «نەبەوی» نەبێت کە تەنھا موسوڵمانان ڕێگەپێدراون بەھۆی بوونی «مزگەوتی نەبەوی».

ھیندستان

ھەرچەندە چەند پەرستگایەک لە ناوەندی ناوچەی کیرالا بە ڕوونی نیشانە و ھێمایان داناوە کە ئاماژەدەکات بە قەدەغەبوونی چوونەژوورەوەی ناھیندۆسەکان بەڵام ژمارەیەکی کەمیان بەشێوەیەکی توند دەیسەپێنن وەک پەرستگای «گوروڤایەر» کە زۆر بە توندی پابەندە بە دابوونەریتە تایبەتەکانیانەوە. چەندەھا کەسی ناسراو ڕووبەڕی ئەو جیاکردنەوەیە بوونەتەوە. بۆ نموونە، ئیندرا گاندی ڕێگەی پێنەدرا بچێتە مەزارگەیەکی سەدەی دوانزدەھەم چونکە ھاوسەرگیری لەگەڵ فارسێک دا کردبوو بەناوی فەیروز گاندی کە لەسەر ئایینی زەردەشتی بوو. بەھەمان شێوەش لە ساڵی ٢٠٠٥ دا شاژنی تایلەند «ماھا چاکری سیریداھاران» ڕێی پێ نەدرا بچێتە ناو پەرستاگەیەک چونکە شێونکەوتووی ئایینی بوودی بوو.

سەرچاوەکان

Tags:

جیاکردنەوەی ئایینی باکووری ئێرلەنداجیاکردنەوەی ئایینی ئێرانجیاکردنەوەی ئایینی پاکستانجیاکردنەوەی ئایینی سعودیەی عەرەبیجیاکردنەوەی ئایینی ھیندستانجیاکردنەوەی ئایینی سەرچاوەکانجیاکردنەوەی ئایینیڕەگەزپەرستی

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

پاراسایکۆلۆژیعوسمان کوڕی عەفانبەرزنجەپارکینسۆنئایسلەندمۆرفیمشەیتانمامە ڕیشەجیھانڕەنگجگەرەلەیزەریۆنانژمێریاریئاوھاتنەوەبارۆنسوورێژەقەزای سەید سادقڕەواندزڕۆژھەڵاتی ناوینموزەفەرەدین کۆکبریجەنگی حەتینپاریسیارسانڤیێناگوڵنێتەکێتلەیلا و مەجنوونموعینجوانیناسیئینتەرنێتسەروەریی یاسامافی ئەرێنی و نەرێنیپرۆتۆکۆل (دیپلۆماسی)ڕۆمانسیحر لە ئیسلامداکریستیانۆ ڕۆناڵدۆبەردە ڕەشەکەئەنجام شەوالینیکۆلا تێسلاڕینێسانستووسەرقەڵاعومەر کوڕی خەتتابکاربۆنگەدەگۆرانیڕۆمانتیزمئوردنگازۆلینئیبراھیم ئەحمەدگاورمێژووی ئێرانزمانی تورکیتێگەیشتنی ڕاستینەوید محەممەدزادەجووڵەڕیالیزمگۆرانی (شێوەزار)حکوومەتکارڵ گۆستاف یۆنگکەنەداقەڵادزێمایەسیریخورمایەکێتیی سۆڤیەتسروشتفەیلییەکانئێوارەی پەروانەکۆمپیوتەرمافەکانی ژنانمافی دەنگدانگەشتبەنداوی دووکانسێکسی خێرائیندۆنیزیا🡆 More