جۆن مەکلیۆد

جۆن جەیمس ریکارد مەکلیۆد (٦ی ئەیلوولی ١٨٧٦ - ١٦ی ئازاری ١٩٣٥) زانا و پزیشکێکی ئیسکۆتلەندی بووە، ساڵی ١٨٩٨ لە زانکۆی ئەبردین بڕوانامەی پزیشکی بەدەستھێناوە و دواتر بۆ ماوەی ساڵێک لە زانکۆی لایبتزج کاری کردووە، ساڵی ١٨٩٩ لەزانکۆی لەندەن وەکو موعید لە قوتابخانەی پزیشکی دامەزراوە، ساڵی ١٩٠٢ لەھەمان قوتابخانە وەکو مامۆستای کیمیا دامەزراوە، لەساڵی ١٩٠٣ لە زانکۆی کیس وسترن ریسرف لە ویلایەتی ئۆھایۆ ی ئەمریکا وەکو مامۆستا دامەزراوە، ساڵی ١٩١٨ وەکو مامۆستا بۆ زانکۆی تۆرنتۆی کەنەدی ھەڵبژێردراوە، ساڵی ١٩٢٨ گەڕاوەتەوە بۆ زانکۆی ئەبردین و ھەتاکو دوا ژیانی وەکو مامۆستا لەو زانکۆیە کاری کردووە.

جۆن مەکلیۆد
جۆن مەکلیۆد
John James Rickard Macleod لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوون٦ی ئەیلوولی ١٨٧٦ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
Clunie لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ١٦ی ئازاری ١٩٣٥ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (٥٨ ساڵ ژیاوە)
Aberdeen لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
گۆڕAllenvale Cemetery لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
زانکۆ
  • University of Aberdeen
  • University of Aberdeen School of Medicine لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەپزیشک، داھێنەر، مامۆستای زانکۆ، فیزیۆلۆجیناس لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
شوێنکار
خەڵاتەکان

مەکلیۆد گرنگی بە توێژینەوەی کاربۆھیدرات داوە و سەرئەنجام لەگەڵ فردریک بانتنغی ھاوڕێی ھۆڕمۆنی ئەنسۆلینیان دۆزیوەتەوە کە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی شەکرەی میز بەکاردەھێنرێت، ھەر بەھۆی ئەمەشەوە لە ساڵی ١٩٢٣ خەڵاتی نۆبڵی لە پزیشکیدا وەرگرتووە، ئەویش خەڵاتەکەی لەگەڵ جیمیس کۆلیبی ھاوڕێی بەشکردووە کە لە بواری دۆزینەوەی ئەنسۆلیندا یارمەتیداوە.

مەکلیۆد ١١ پەرتوکی داناوە لەوانە: پێشکەوتنە نوێیەکان لە زانستی کاری ئەندامانی لەش، شەکرەی میز و چۆنێتی ئەم نەخۆشیە، کاربۆھیدرات و ئەنسۆلین.

لە ١٦ مارسی ساڵی ١٩٣٥ لە ئەبردین کۆچی دوایی کردووە و لە گۆڕستانی ئەلینفیل لە شاری ئەبردین نێژراوە.

بۆ ڕێزگرتن لەم زانایە ھۆڵی زانستی پزیشکی زانکۆی تۆڕنتۆ ناونراوە جۆن مەکلیۆد، ھەروەھا کۆمەڵەی شەکرەی میزی بەریتانی خێرخوازی کە تایبەتە بە توێژینەوەی شەکرەی میز نووسینگەکانی لە لەندەن ناوناوە جۆن مەکلیۆد.

سەرچاوە

  • ویکیپیدیای عەرەبی.

Tags:

ئۆھایۆ١٨٧٦١٩٣٥کیمیا

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

زیگمۆند فرۆیدبانکی ڕەشیدزمانی کوردیئەلبانیاکۆماری ئاراراتسینیگالفایەق بێکەسئێزیدی (ئایین)ئەبوو جەھلکۆمەڵەی ھەرەوەزی٣٨٧ (ژمارە)بێبەش (شاعیر)موحەڕڕەمفرانتس کافکائۆرگازمزستانجەمال سورەیاتایلەندخۆشەویستی٤٢٣ (ژمارە)ئێکزیمابەرزنجەدەروونناسیی پەروەردەیی٥٠٥ (ژمارە)فۆنیملیبێریادەزگای خێرخوازیی بارزانیئازادیمانگە کوردییەکان٧٩٠ (ژمارە)ئۆبلاستی مۆسکۆڕێکەوتنامەی سایکس–پیکۆعەلی کوڕی ئەبووتاڵیبe7nwsھەرێمی کوردستان١٠ی خاکەلێوەمەھابادپۆڵەنداکیمیاھێرشی ڕووسیا بۆ ئوکرایناکێری مرۆڤڕەنج سەنگاوی٢٨ی ئازارنیلئۆبلاستی ئەستراخانزێڕموورتۆپی دەستفیۆدۆر دۆستۆیەڤسکیکەرئەولیا چەلەبیناوکەیەکگرتن٧٢٨ (ژمارە)ئاوات بۆکانیجیھانی سۆفیا٩ی تەممووزناوە پلازمە تۆڕخۆپیشاندانەکانی ٢٠٢٢ی ئێرانحەسەن زیرەکسەوزەزمانی عەرەبیئازار (مانگ)ئاسیائیلامنیوەتیرەدەستپێکحیزبی دێموکراتی کوردستان (حدک)یەکێتیی سۆڤیەتدڵپەرەسەندنئینستاگرامقەڵای ھەولێرئەرەستوو🡆 More