باخچەی ئاژەڵانی ھەولێر(بە ئینگلیزی: Erbil Zoo) گەورەترین باخچەی ئاژەڵانە لە سەرانسەری کوردستان و عێراق، ئەم باخچەیە لەسەر ڕووبەری ٢٠٠ دۆنم زەوی لەبەری ڕۆژهەڵاتی شاری ھەولێر درووستکراوە، پتر لە ١٥٠ جۆر لە ئاژەڵ و باڵندە و گیانلەبەری دەگمەن لەخۆ دەگرێت، سێ دەریاچەی ئاوی مەنگ و تاڤگەدار لەخۆ دەگرێت، باخچەیەکی ئەکادیمییە بۆ توێژینەوە زانستییەکان و ڕەوشتی گیانلەبەران.
باخچەکە ئەندامی (WAZA) کۆمەڵەی جیھانی بۆ باخچەکانی ئاژەڵانە، لەبەر فراوانی و فرە ڕەنگی گیانلەبەرەکانی سەردانی ھەندێک بەشی تەنھا لە ڕێگای ترومبێلی تایبەتەوە دەبێت کە لەلایەن کارگێری باخچەکە دابین کراوە.
ڕێکەوتی کرانەوە | ١٥ی مەی ٢٠٢٠ |
---|---|
ڕۆژانی کرانەوە | ھەموو ڕۆژێک |
شوێن | باشووری کوردستان، ھەولێر، ڕێگای کۆیە |
پۆتانەکان | 6588+F3 Kasnazan, Iraq |
ڕووبەری زەوی | ٢٠٠ دۆنم |
ژ.ی ئاژەڵەکان | ١٥٠ |
سەرجەمی قەبارەی حەوزەکان | ٣ |
سەردانیکەرانی ساڵانە | تۆمارنەکراو |
ئەندامێتی | کۆمەڵەی جیھانی بۆ باخچەکانی ئاژەڵان و گۆمی ماسیان |
پێشانگا سەرەکییەکان | پێشانگای دیمەنی ھەولێر |
خاوەن | ھاوبەشگای ئیمپایەر |
بەڕێوەبەر | ھێرش خۆشناو |
بەڕێوەبردن | ئەردەڵان عومەر |
باخچەی ئاژەڵانی ھەولێر بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٩٦ لە شاری ھەولێر کرایەوە وەک پڕۆژەیەکی کەرتی تایبەت لە لایەن خەلیل سابیر کاوانی لە باخچەی گڵکەند کە کەوتبووە ناوەڕاستی شار، بەڵام لەبەر ئەوەی باخچەکە ھیچ تایبەتمەندییەکی باخچەی ئاژەڵانی لەخۆ نەگرتبوو بە ناچاری لە ٣ی نیسانی ٢٠١٤ داخرا و گیانلەبەرەکانیشی گوازرانەوە بۆ باخچەیەکی کاتی نزیک شارەدێی بنەسڵاوە، دواتر وەک پڕۆژەیەک پاڕێزگاری ھەولێر تەندەری خستە بەردەم وەبەرھێنەران، بەڵام بەھۆی قەیرانی ئابووری ھەرێم پڕۆژەکە ھەڵوەشێندرایەوە، لە ساڵی ٢٠١٧ وەک پڕۆژەیەکی کەرتی تایبەت لەلایەن ھێرش خۆشناو وەک خاوەن و بەرێوەبەری ھاوبەشگای ئیمپایەر باخچەکە چووە باری جێبەجێکردنەوە، پاڕێزگاری ھەولێر بڕی ٢٠٠دۆنمی زەوی بۆ تەرخان کرد تاوەکو ساڵی ٢٠٢٠ کاتی کردنەوەی پڕۆژەکە پتر لە ٩٠ میلیۆن دۆلاری لێ خەرج کراوە.
بەمەبەستی مانەوەی باخچەکە لە ڕێکخراوی کۆمەڵەی جیھانی بۆ باخچەکانی ئاژەڵان و گۆمی ماسیان لەلایەن ڕێکخراوەکەوە چەند داواکارییەکی لێکراوە تاوەکوو بێتە ئاستی ستانداری جیھانی وەک:
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article باخچەی ئاژەڵانی ھەولێر, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.