ئەلیسا کارسۆن (بە ئینگلیزی: Alyssa carson) (لەدایکبووی ١٠ی ئازاری ٢٠٠١ لە ھاموند (لویزیانا)، کەشتیوانێکی ئاسمانی ئەمەریکیە و ئامانجی ئەوەیە کە یەکەم مرۆڤ بێت بچێتە سەر ھەسارەی مەریخ لە ساڵی ٢٠٣٣.
ئەلیسا کارسۆن | |
---|---|
لەدایکبوون | ھامۆند (لویزیانا)، ویلایەتە یەکگرتووەکان | ١٠ی ئازاری ٢٠٠١
نەتەوە | ویلایەتە یەکگرتووەکان ئەمریکی |
پیشە | کەشتیوانی ئاسمانی |
باوان(ەکان) | بێرت کارسۆن |
وێبگە | http://nasablueberry.com |
ئەلیسا کارسۆن بڕیاریدا ببێت بە کەشتیوانی ئاسمانی و گەشت بکات بۆ ھەسارەی مەریخ، ئەو بیرۆکەیەی لە کارتۆنی (the backyardigans:mission to mars) وەرگرتبوو کە یەکێکە لە کارتۆنەکانی کەناڵی نیکلۆدیەن.
باوکی بێرت کارسۆن ھەڵسا بە تۆمارکردنی لە بنکەی سەربازی ولایەتە یەکگرتووەکان بۆ بۆشایی ئاسمان لە ساڵی ٢٠٠٨، ئەلیسا چەند جار گەڕاوەتەوە بۆ بنکە سەربازیەکە لە ساڵانی داھاتوو وە ئامادەی بنکەی سەربازی بۆشایی ئاسمان بووە لە لاڤاڵ (کوباک) و ئزمیر (تورکیا). یەکەم کەس بووە کە سەردانی سێ بنکەکەی سەربازی ئاسمانی ناسای کردووە.
لە ساڵی ٢٠١٣، ئەلیسا کارسۆن یەکەم کەس بووە کە جەوازاتی ناسای تەواوکردووە لە ڕێگەی رۆشتنی بۆ ھەموو بنکە گەشتیارییەکانی ناسا لە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، وە نوێنەری پڕۆژەی (ئەرکەکان بۆ ھەسارەی مەریخ) ە.
لە ساڵی ٢٠١٤ لە ڕاگەیاندنەکان لە تەواوی جیھاندا دەرکەوتووە لەوانەش: BBC , CBS , The Independent , The Daily Telegraph
لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ وە، ئەلیسا کارسۆن منداڵترین کەس بووە کە لە ئەکادیمی پۆسیم قبوڵ بکرێت. کارسۆن لە شاری باتۆن ڕۆج (لویزیانا) لەگەڵ باوکی دەژی. کارسۆن دەستیکرد بە ئامادەبوونی قوتابخانەی باتۆن رۆجی ئامادەیی نێودەوڵەتی، لە ساڵی ٢٠١٧وە وانەکانی قوتابخانەی بە زمانەکانی (ئینگلیزی، چینی، فەڕەنسی، ئیسپانی) دەخوێنێت.
ئەلیسا لە فیلمی (the mars generation) دەرکەوتووە و لەسەر فەرشی سور ڕۆشتووە لە ڤیستیڤاڵی صندانسی سینەمایی بۆ ئامادەبوونی یەکەم پەخشی فیلمەکە، ھەروەھا منداڵترین قوتابییە لە زانکۆی بۆشایی ئاسمانی نێودەوڵەتی.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەلیسا کارسۆن تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئەلیسا کارسۆن, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.