فیزیکی تیۆری یان فیزیای تیۆری (بە ئینگلیزی: Theoretical physics) لقێکی فیزیایە، کە تیۆرییە ماتماتیکییەکان و دەرھەستکاری تەنە فیزیایییەکان و سیستەمەکان بەکاردەبات بۆ مەنتیق پێدان و ڕوونکردنەوە و ڕوونکردنەوەی دیاردە سروشتییەکان.
ئەمە بە پێچەوانەی فیزیای تەجروبەکردن کە ئامرازە تەجروبەکراوەکان بەکاردەبات بۆ تێڕوانین لەو دیاردە سروشتییانە.
تیۆرییە سەرەکییەکان یان پێشیان دەوترێت تیۆرییە ناوەندییەکان بریتین لە بنچینەی زانینی فیزیایی و تێڕوانینە زانستییە ڕەسمییەکان کە لەلایەن زۆربەی زۆری کۆمەڵگەی زانستییەوە قبووڵکراون. ئەم تیۆریانە لە ڕێگەی تەجروبە و تاقیکردنەوەی واقیعیانەوە پشتڕاست کراونەتەوە و بەڵگەی بەھێزی زاستییان لەسەرە کە لە توانایاندا ھەیە ڕوونکردنەوە بۆ زۆر لە دیاردەکان ئەنجام بدەن. تیۆریی سەرەکی وا ھەیە کە بەگشتی قبووڵکراون و تەنھا لەسەر ئەو کاریگەرییانەیان بنیاتنراون کە بوارێکی فراونی داتا ڕوون دەکەنەوە ھەرچەندە تێبینیکردن و ڕوونکردنەوە و ئەگەری پێکھاتنیان یەکلایی نەبووبنەتەوە و قابیلی موناقەشەکردن بن.
تیورییە پێشنیارکراوەکان ئەو تیۆرییانەن کە لە چاو تیورییەکانی ترەوە نوێن و باسی ئەو توێژینەوانەی فیزیا دەکەن کە ئەو ھزرە زانستیانە دەگرنە خۆ کە پێویستن بۆ یەکلاکردنەوەی ڕەوایەتی مۆدێل و جۆرە نوێکانی ئەو دەرئەنجامانەی کە بەکارھاتوون بۆ گەیشتن بە تیورییەکە. ھەندێک لە تیورییە پێشنیارکراوەکان تیوریی وایان تێدایە کە دەیەھا ساڵە خراونەتە ڕوو و خۆیان لە سەلماندن لە ڕێگەی ھەستپێکردن و تاقیکردنەوە وە دزیوەتەوە. ئەگەری ئەوەش ھەیە تیورییە پێشنیارکراوەکان ئەو تیورییە لاوەکییانەش بگرێتەوە کە لە ھەوڵی ئەوەدان ببنە تیۆری دامەزراو (و ھەندێک جار بەرفراوانتر قبووڵ بکرێن). بە گشتی تیورییە پێشنیارکراوەکان تاقی نەکراونەتەوە.
تیورییە لاوەکییەکان ھەموو ئەو تێکۆشینە زانستییانە دەگرنە خۆ کە لە پرۆسەی یەکلاییکردنەوە یان بوون بە تیۆری پێشنیارکراودان. ئەم تیۆرییانە بۆی ھەیە زۆرانێک لە زانستی گوماناوی بگرنە خۆ، وەکو ئەو بوارە فیزیایی و تیۆرییە فیزیاییانەی کە لەسەر بنچینەی بەڵگەی زانراو دەخرێنەڕوو و کۆمەڵێک پێشبینی پەیوەنددار بەگوێرەی ئەو تیۆرییانە گەڵاڵە کراون.
ھەندێک لە تیۆرییە لاوەکییەکان سەرکەوتن بەدەست دەھێنن و بەرفراوانتر قبووڵ دەکرێن، ھەندێکی تریان لەسەرئەنجامدا شکست دەخۆن و پووچەڵ دەکرێنەوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فیزیکی تیۆریک تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article فیزیکی تیۆریک, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.