یاریی کۆتاییی جامی جیھانیی فیفای ١٩٥٤

یاریی کۆتاییی جامی جیھانیی فیفای ١٩٥٤ کۆتا یاری بوو لە جامی جیھانیی فیفای ١٩٥٤ کە پێنجەمین جامی جیھانیی فیفابوو لە مێژووی فیفادا.

یارییەکە لە یاریگای وانکدۆرف لە شاری بێرن لە سویس لە ٤ی تەممووزی ١٩٥٤ لە نێوان هەڵبژاردەی ئەڵمانیای ڕۆژئاوا و هەڵبژاردەی مەجەرستان ئەنجامدرا. بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو ئەڵمانیا بە ئەنجامی ٣-٢ لە هەڵبژاردەی زێڕینی مەجەرستانى بردەوە کە پێشتر لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا ، مەجەرستان بە ئەنجامی ٨-٣ لە ئەڵمانیای ڕۆژئاوای بردبووەوە.

یاریی کۆتاییی جامی جیھانیی فیفای ١٩٥٤
یاریی کۆتاییی جامی جیھانیی فیفای ١٩٥٤
بەشێکە لە1954 FIFA World Cup knockout stage
پۆلی پێشبڕکێتۆپی پێی پیاوان
وەرزشتۆپی پێ
وڵاتسویسڕا
جێWankdorf Stadium
بەشێک لە زنجیرەیجامی جیھانیی فیفای ١٩٥٤، list of Germany international football games
پاشکۆئوروگوای دژی بەڕازیل (جامی جیھانیی فیفای ١٩٥٠)
لەدوای ئەویاریی کۆتاییی جامی جیھانیی فیفای ١٩٥٨
کاتی ڕوودان٤ی تەممووزی ١٩٥٤
ڕێکەوتی دەستپێکردن٤ی تەممووزی ١٩٥٤
ڕێکخەرفیفا
یانە بەشداربووەکانھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئاڵمانیا، Hungary national association football team
براوەھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئاڵمانیا
ناوبژیوانWilliam Ling، Vincenzo Orlandini، Sandy Griffiths
تۆمارکردنی گۆڵەکانپوشکاش، Zoltán Czibor، Max Morlock، Helmut Rahn، Helmut Rahn

زۆرجار یاریی کۆتاییی ساڵی ١٩٥٤ وەک یەکێک لە گەورەترین یارییەکانی مێژووی جامی جیھانیی فیفا ناودەبرێت، هەروەها یەکێکە لە لە ئەنجامە چاوەڕواننەکراوەکان. لە ئەڵمانیا ئەم یارییە بە بە موعجیزەی بێرن ناسراوە (بە ئەڵمانی: Wunder von Bern, pronounced [ˌvʊndɐ fɔn ˈbɛʁn] (سەبارەت بەم پەڕگەیە گوێگرتن) ).

بەم ئەنجامە ئەڵمانیا یەکەم نازناوی بەدەستهێنا، دواتر لە ساڵانی ١٩٧٤ و ١٩٩٠ وەک ئەڵمانیای ڕۆژئاوا و لە ساڵی ٢٠١٤ وەک ئەڵمانیای یەکگرتوو نازناوەکەی بەرزکردەوە. ئەڵمانیای ڕۆژئاوا سێیەم وڵات بوو کە کە جامی جیهانیی بەدەستهێنا، دوای ئوروگوای ( ١٩٣٠ و ١٩٥٠ ) و ئیتالیا ( ١٩٣٤ و ١٩٣٨ )، هەرچەندە جیاواز لە ئوروگوا و ئیتاڵیا، ئەڵمانیای ڕۆژئاوا یەکەم نازناوی خۆی وەک میوان بەدەستهێنا نەک وەک میواندار. بۆ مەجەرستان پلەی دووەم لە ساڵی ١٩٥٤ وەک باشترین ئەنجامی هەڵبژاردەکە بە هاوبەشی لەگەڵ پلەی دووەم لە ساڵی ١٩٣٨ دادەنرێت کە تا ئێستا بەدەستی هێنابێت لە جامی جیهانیی فیفا. جامی جیھانیی فیفای ١٩٥٤ تا ئێستا تاکە جامی جیهانیی فیفایە کە دوو هەڵبژاردەی ئەورووپای ناوەندی بگەنە یاریی کۆتاییی، لەگەڵ هەڵبژاردەیێکی دیکەی ئەوروپای ناوەند کە نەمسایە و پلەی سێیەمی لەم پێشبڕکێیەدا بەدەستهێناوە.

سەرچاوەکان

بەستەری دەرەکی

Tags:

بێرنجامی جیھانیی فیفاجامی جیھانیی فیفای ١٩٥٤ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیا

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

فۆتۆنویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاپارتی کرێکارانی کوردستانسوورێژەشێرپەنجەی سیئەحمەد ھەردیبافڵ تاڵەبانی١٥ی حوزەیرانتویتەرپێڕستی کەناڵە کوردییەکانفایەق بێکەسئێس-٣٠٠ (مووشەک)ڤیگنیزمسێنیگالشەتڕەنجنوێژی تەراویحڕۆمانقەڵای دمدمدوورگەی گەنجینەکۆچئاشتیسەید ڕەزانیلساوارچوارینەکانی خەییامقەندیلچینماسۆنیمەلا عەبدولکەریم مودەریسمۆبایلعەتا قەرەداغیقەمەرەئەی ڕەقیبمێژووی سلێمانیپارشێو١٩٨٨میسرگەنمەشامیئێرانمیرنشینی بابانبانگنامەی گەردوونیی مافەکانی مرۆڤمافی دەنگدانپیرەمێردموحسین لوڕستانیپەخشانجوگرافیای باشووری کوردستانخۆشەویستینەژادی ئاریلیۆنێل مێسیپێرستی مانگە کوردییەکان بەرامبەر بە مانگە سریانییەکانسەحیحی بوخاریمریشکمیرنشینە کوردییەکانژمارەی ڕێژەییجوگرافیاکانزایووسف لە ئیسلامداجلی کوردیمێژووی کوردئینستاگرامگۆگردخانەمەسیحییەتسەلیمی یەکەمکاردووڕۆژژمێرپارتی دیموکراتی کوردستانشڤان پەروەرھەژارھێڵی کەمەرەییدینائەحمەدی نالبەندڕێواس🡆 More