یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٨٩ کۆتا یاریی وەرزی ١٩٨٨-١٩٨٩ جامی ئەورووپا بوو کە ئێستا بە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا ناسراوە،کە سی و چوارەمین وەرزی پاڵەوانێتی تۆپی پێی پاڵەوانەکانی ئەوروپا بوو کە لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا ڕێکخرابوو.لەڕۆژی ٢٤ی ئایاری ١٩٨٩ لەیاریگای کامپ نۆی شاری بارسێلۆنای ئیسپانیا، لەنێوان یانەی ستیوا بوخارست و ئەی سی میلان ئەنجامدرا.
لە ئەنجامدا ئەی سی میلان توانی بە ئەنجامی ٤-٠ بەسەر ستیوا بوخارستی ڕکابەری سەربکەوێت و ببێتە ھەڵگری نازناوی ئەم وەرزە.گۆڵەکانی یارییەکە لە ڕێگای یاریزان مارکۆ ڤان باستن و ڕود گولیت کە یەکی دوو گۆڵیان تۆمارکردبوو. سێهەمین سەرکەوتنییان بۆ ئەی سی میلان لە پاڵەوانێتییەکەدا بەدەستهێنا.
یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٨٩ | |
---|---|
بەشێکە لە | جامی ئەورووپای ١٩٨٨-١٩٨٩ |
پۆلی پێشبڕکێ | تۆپی پێی پیاوان |
وەرزش | تۆپی پێ |
وڵات | ئیسپانیا |
دابەشکاریی کارگێڕی | Barcelonès |
جێ | بەرشەلۆنا، کامپ نۆ |
پاشکۆ | یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٨٨ |
لەدوای ئەو | یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٩٠ |
کاتی ڕوودان | ٢٤ی ئایاری ١٩٨٩ |
یانە بەشداربووەکان | ئەی سی میلان، FCSB |
براوە | ئەی سی میلان |
ناوبژیوان | Karl-Heinz Tritschler |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٨٩, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.