ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٣٠ بەڕێوەچوو.
بۆ ھەر ٢٠ ھەزار دەنگدەری نێر ئەوا پەرلەمانتارێک ھەڵدەبژێردرا. ھەڵبژاردەکە بۆ سێیەمین خوولی پەرلەمانی عێراق بوو.
| ||||||||||||||||
| ||||||||||||||||
|
لەئەنجامی ھەڵبژاردنەکەدا نووری سەعید بوو بە سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەمەش دوای ئەوەی توانی ٧٥ کورسی پەرلەمان مسۆگەربکات و ئەم ژمارەیە ٢٥ کورسیشی زیاتربوو لە ژمارەی کورسی پێویست بۆ پێکھێنانی حکوومەت. پارتی گەل کەحیزبێکی ئۆپۆزسیۆنی بوو، لەم ھەڵبژاردنەدا بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆیەوە بینی بە لەدەستدانی ٩ کورسی، لەئەنجامی ئەوەش بوونە کەمینەیەک لە پەرلەمانی عێراق. لەپاڵ ئەوانەشدا کەسە سەربەخۆکان پێنج کورسیان لە پەرلەمانی عێراق بەدەستھێنا.
بەپێی یاساکانی ساڵی ١٩٢٥، هاونیشتمانی نێری عێراقی کە تەمەن لەسەرووی ١٨ ساڵبێت مافی دەنگدانی هەیە. سیستمی هەڵبژاردن بەپێی سیستەمی نا ڕاوستەوخۆ بوو واتە دەنگدەر کاندیدی هەڵنەدەبژرارد و تەنیا ئەو حیزبەی کە زۆرینەی دەنگ بەدەستدەهێنێت دەتوانێت حکوومەت پێکبهێنێت.
ئەنجامی ھەڵبژاردنەکە بەمشێوەیەبوو:
حیزب | سەرکردە | ئەندام پەرلەمان | |||||
---|---|---|---|---|---|---|---|
گشتی | ئاست | ڕێژە (%) | |||||
گرووپی دەسەڵات (حیزبی پەیمان) | نووری سەعید | ٧٠ | +٤ | ٧٩٫٥% | |||
حیزبی گەل | یاسین ھاشمی | ١٣ | –٩ | ١٥٫٩% | |||
سەربەخۆکان | ٥ | +٥ | ٥٫٦% | ||||
گشتی | ٨٨ | ٠ | ١٠٠% |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ١٩٣٠, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.