ھێزی پاراستنی جەوھەریی باشووری کوردستان ھێزیکی سەربازییە کە لە ڕێکەوتی ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٩دا لە بناری قەندیل دژ بە ھەڵمەتھێنانەوەی سوپای تورکیا لە خاکی باشووری کوردستان دامەزراندنی خۆی ڕایگەیاندووە و لە کەسانێکی خۆبەخش پێکھاتووە.
ھێزی پاراستنی جەوھەریی باشووری کوردستان | |
---|---|
ناوچەکانی چالاکی | باشووری کوردستان، عێراق |
ئایدۆلۆژیا | سۆسیالیزم کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتی کۆمیونالیزم |
ھێزی پاراستنی جەوھەریی باشووری کوردستان لە ڕێکەوتی ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٩دا لە بناری قەندیل بە خوێندنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاندووە کە بارودۆخی باشووری کوردستان زۆر ئاڵۆزە؛ لەکاتێکدا کە لە ناوچە دابڕاوەکانی کوردستاندا گەلی کورد لەگەل تەعریب و ڕفاندن و کوشتن ڕووبەڕوو بووە، لە خاکی ھەرێمی کوردستانیش لەگەڵ ھەڵمەتھێنانەوەی دەوڵەتی تورکیا ڕووبەڕووە کە بە ڕای ئەندامانی ئەم ھێزە سیاسییەکانی حکۆمەتی ھەرێم و لایەنە سیاسییەکانیش لە بەرامبەری بێ ھەڵویستن و ئەمە دەتوانێت مەترسییەکی گەورە بۆ گەلی کورد لە باشووری کوردستان درۆست بکاتەوە.
لە ڕۆژانی مانگی حوەیرانی ٢٠١٩ سوپای تورکیا ھەڵمەتەکانی یەکجار سەختیک لەسەر باشووری کوردستان و ناوچەکانی برادۆست، خاکوورک و بادینان ھێناو. ھێزی پاراستنی جەوھەریی باشووری کوردستان لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاندووە کە دژ بە داگیرکاری و ھەڵمەتھێنانەوەی تورکیا لە خاکی باشووری کوردستان، لەمەودوا ھەموو پێگە سەربایییەکانی تورکیا لە ھەر شوێنیک لە خاکی باشووری کوردستان دەکات بە ئامانجی خۆی، و ھەروەھا چاوەڕوانە کە ھێزە سیاسییەکانی باشووری کوردستانیش لەم ھەڵمەتە پاڵپشتی لێ بکەنەوە.
لە ڕاگەیاندن و میدیاکانی نزیک بە پارتی کرێکارانی کوردستان ھەواڵەکانی ئەم ڕێکخراوە لەگەڵ پاڵپشتی بڵاو بووەتەوە، بەڵام میدیاکانی وەکوو ڕووداو کە بە پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق نزیکە، ئەم ھێزە چەکدارە وەکوو ھێزێکی بیانی ناساندووە کە پەیوەندیی لەگەڵ باشووری کوردستان نییە.
لە ڕۆژی ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩ گرووپێک لە گەنجانی دەڤەری برادۆست و بادینان لە ڕێوڕەسمێکی سەربازیدا بوونی خۆیان وەکوو کەتیبەی برادۆست و بادینان ڕایگەیاند و داوایان لە خەڵکی باشووری کوردستان کرد کە لە بەرامبەر ئەرتەشی تورکیا و ھەڵمەت ھێنانەوەی لەسەری خاکی کوردستان بێدەنگ نەبن.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ھێزی پاراستنی جەوھەریی باشووری کوردستان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.