هاری ماگوایەر (لەدایکبووی ٥ی ئازاری ١٩٩٣)، یاریزانێکی پیشەگەری ئینگلیزییە و وەک بەرگریکاری ناوەڕاست بۆ یانەی مانچستەر یونایتدی و هەڵبژاردەی ئینگلتەرا یاری دەکات.لەگەڵ هەڵبژاردەکەی پلەی دووەمی جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٢٠ی بەدەستهێنا.
هاری ماگوایەر | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Harry Maguire | |
لەدایکبوون | شێفیڵد، شانشینی یەکگرتوو | ٥ی ئازاری ١٩٩٣
وڵاتی وەرزش | ئینگلتەرا |
ناوی کاتی لەدایکبوون | Jacob Harry Maguire |
زمانی زگماکی | ئینگلیزی |
زمانەکانی ئاخاوتن | ئینگلیزی |
پیشە | یاریزانی تۆپی پێ |
شوێنی یاریکردن لە تیپ | centre-back |
پەروەردە | St Mary's Catholic High School |
دەستپێکی چالاکی | ٢٠١١ |
ئەندامی تیپی وەرزشی | یانەی تۆپی پێی مانچستەر یوونایتد |
وەرزش | تۆپی پێ |
ژمارەی یاریزان | 5 |
بەشداربووە لە | جامی جیهانیی فیفای ٢٠١٨، جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٢٠، جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢ |
خول | English Football League، پرێمیەرلیگ |
ماگوایەر لە ڕێگەی لاوانی شێفیڵد یونایتدەوە دەستی کرد بەیاریی کرد پێش ئەوەی لە ساڵی ٢٠١١ بچێتە تیمی یەکەمی یانەکە، ١٦٦ یاری پیشەگەرانەی لەگەڵ بلایدز ئەنجامدا و سێ جار لەسەریەک باشترین یاریزانی ساڵ بوو، هەروەها چەندین جار لە پێکهاتەی ساڵی کۆمەڵەی یاریزانانی خولی ئینگلیزی بەشداریکرد. لە ساڵی ٢٠١٤ بە بڕی ٢.٥ ملیۆن پاوەند ڕووی لە یانەی هال سیتی کرد و لە ساڵی ٢٠١٥ بە خواستن بۆ یانەی ویگان ئەتلەتیک یاری کردووە،لە ساڵی ٢٠١٧ پەیوەندی بە یانەی لیستەر سیتی کرد بە نرخی سەرەتایی ١٢ ملیۆن پاوەند. دوای دوو ساڵ ڕووی لە یانەی مانچستەر یونایتد کرد بە ٧٠ ملیۆن پاوەند، ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەیی جیهانییە بۆ بەرگریکارێک.
ماگوایەر لە ساڵی ٢٠١٢ یەک یاری لەگەڵ هەڵبژاردەی خوار ٢١ ساڵانی ئینگلتەرا ئەنجامداوە. لە ساڵی ٢٠١٧ یەکەم یاری خۆی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا ئەنجامدا وبەشداری جامی جیهانی ٢٠١٨ و ٢٠٢٢,کردووە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھاری ماگوایەر تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ھاری ماگوایەر, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.