خۆییە دەمارە کۆئەندام (بەئینگلیزی: Autonomic nervous system)، بەشێک لە جووڵە بەشی چێوە دەمارە کۆئەندام پێک دەهێنێت.
دەست دەگرێت بەسەر بارودۆخی ئاسایی ناوەوەی لەش، لەڕێگەی کۆنترۆڵکردنی کاری لووسە ماسوولکەکان لەلوولەکانی خوێن و ئەندامەکان. هەروەها دەست دەگرێت بەسەر جووڵەی هەناسەدان و لێدانی دڵ و هەرسکردن و دیاردەی دیکەی هاوسەنگی ناوەکی.
خۆییە دەمارە کۆئەندامە، دەکرێت بە دوو بەشەوە، ئەوانیش بەشی سیمپاساوی و بەشی پاراسیمپاساویین. ئەم دوو بەشەش کۆئەندامەکانی لەش وریا دەکەنەوە وریا دەکەنەوە یان دەیان وەستێنن. خشتەکەی لای خوارەوە فەرمانەکانی سیمپاساوی و پاراسیمپاساوی بۆ هەندێک نموونە دەردەخات.
ئەندام | کاریگەری بەشی سیمپاساوی | کاریگەری بەشی پاراسیمپاساوی |
---|---|---|
چاوەکان | فراوانبوونی بیلبیلە | تەسکبوونەوەی بیلبیلە |
دڵ | زیادبوونی تێکڕای لێدانی دڵ | کەمبوونەوەی تێکڕای لێدانی دڵ |
لوولەکانی خوێن | فراوانبوونی ئەو لوولانەی خوێن کە بەرەو پەیکەرە ماسوولکەکان دەچن | کاریگەری کەمە یان کاریگەری نییە |
ئەدریناڵە ڕژێن | دەردانی هۆڕمۆنەکان | وەستاندنی چالاکی ڕژێنەکان |
ڕیخۆڵە | نزمبوونەوەی دەردراوی گەدەیی | بەرزبوونەوەی دەردراوی گەدەیی |
هەر ئەرکێکی سۆزیی بێت یان جەستەیی، دەتوانێت بەشی سیمپاساوی چالاک بکات، بۆ نموونە باری لەناکاوی وەکوو تووشبوونی پەلامارێک دەبێتە هۆی ئەوەی کەوا لەبەشی سیمپاساوی بکات کە ڕێبازی خوێن بگۆڕێت بەرەو دڵ و پەیکەرە ماسوولکەکان دوور لە هەرسە ئەندامەکان. بەڵام بەشی پاراسیمپاساوی دەست دەگرێت بەسەر دەوروبەری ناوەکی لەبارودۆخی ئاسایدا، دوای لاچوونی ماوەی هەڕەشەکە بەشی پاراسیمپاساوی هانی ئەندامەکان دەدات بە گەرانەوەیان بۆ چالاکی ئاساییان. وروژمی خوێن بۆ دڵ و پەیکەرە ماسوولکەکان کەمدەبێتەوە. لە بارودۆخی ئاساییدا هەردوو کۆئەندامەکە پێکەوە کار دەکەن.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کۆئەندامی دەماری خۆیی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کۆئەندامی دەماری خۆیی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.