کوردستان ئایەرلانز یان کوردیش ئایەرلانز (بە ئینگلیزی: Kurdistan Airlines، بە کورتە: A.K.A) کۆمپانیایەکی ئاسمانیی کوردی لە میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان بوو.
| |||||||
دامەزران | ٢٠٠٤ | ||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|
ھەڵوەشان | ٢٠١٠ | ||||||
ناوەندە سەرەکییەکان | فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی ھەولێر | ||||||
کۆمپانیای ھۆڵدینگ | نووسینگەی بازرگانیی ھەرێمی کوردستان | ||||||
ناوەندی بەڕێوبەری | دوبەی، میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان | ||||||
کەسە گرنگەکان | یەحیا عەلی (بەڕێوبەری گشتی) | ||||||
ماڵپەڕ | www.kurdistanairlines.tripod.com |
یەکەمین فڕینی کوردستان ئایەرلانز لە ٢١ی تەممووزی ٢٠٠٥، کاتژمێر ١٠:٣٠ بەیانی لە فڕۆکەخانەی ھەولێر، ھەرێمی کوردستان ھاتە خوارەوە، کە ٤٦ بازرگانی کورد و عێراقی لە دوبەی، میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکانەوە ھەتاکوو ھەولێر تێدابوو.
دامەزراندنی کۆمپانیای کوردستان ئایەرلانز لە بڵاونامەیەکی ڕۆژنامەوانی لە ٢ی ئابی ٢٠٠٥دا، لەلایەن نووسینگەی بازرگانیی ھەرێمی کوردستان لە دوبەی ڕاگەیەندرا.
لە ٧ی ئابی ٢٠٠٥دا، ئاژانسەکانی دناتا وەکوو نوێنەری فرۆشی گشتیی کوردستان ئایەرلانز لە ناوچەی کەنداوی فارسدا دیارکرا.
یەکەمین فڕینی داھاتیی کوردستان ئایەرلانز کە لە فرانکفورت بەروە ھەولێر ھەڵدەفڕی، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٠٥، کاتژمێر ٦:٣٠ بەیانی بە ٤٠ کەسەوە گەیشتە فڕۆکەخانەی ھەولێر.
لە تەممووزی ٢٠٠٦دا ڕاگەیەندرا کە فڕۆکەی کوردستان ئایەرلانز لە فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی ڕەفیق حەریری لە بەیروت، لوبنان لە ماوەی شەڕی ٢٠٠٦ی لوبناندا داماو بوو.
لە ساڵی ٢٠١٠ەوە، ئەو کۆمپانیایە ھیچ فڕۆکەیەکی نییە و بۆیە ئێستا ناچالاک بووە.
نووسینگەی ناوەندیی کۆمپانیاکە لە ناوەندی واربا لە دوبەی، میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکاندا ھەڵکەوتبوو.
لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٠، کوردستان ئایەرلانز یەک فڕۆکەی بۆینگی ٧٣٧-٢٠٠ ھەبوو، بەڵام دواتر دیسانەکە لە ئیمپێریال جێتدا تۆمارکرا و بە شێوەیەکی کاریگەرانە ئەو کۆمپانیایە ئاسمانییەی ناچالاک کرد.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کوردستان ئێرلاینز, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.