کوردانی پاکستان مەبەست لە ئەو کوردانەن کە لە پاکستان نیشتەجێببوون کە بەڕەسەن کوردن.
زۆرینەیان کۆچبەربوون لەکاتی جەنگی کەنداو واتە داگیرکردنی کوەیت لەلایەن عێراقەوە لەساڵی ١٩٩٠.
نزیکەی ٤٠٠٠ کورد، کە خەڵکی ڕەسەنی باشووری کوردستان بوون، لەسەرەتاکانی ١٩٩٠ کۆچیانکرد بەرەو پاکستان ئەمەش لەپێناو ڕزگاربوونیان لەشەڕی کەنداو. ژمارەیەکیان لە ئیسلامئاباد، کەراچی وە کویتە نیشتەجێبوون. تا ٢٠١٣ نزیکەی ٢٤٠ کوردی عێراقی ھێشتا لەپاکستان دەژیان. زۆرینەیان لەپەناگەکانی کۆمیساریای باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران نیشتەجێبوون کەلەلایەن پاکستانەوە سەرپەرشتی دەکرێت. لەنێویشاندا گەنجانێکیان تێدا ھەلکەوتووە کە لەپاکستانەوە لەدایکبوون. دوای تێپەڕبوونی چەندساڵێک ھەر لەلایەن دەستەی کۆمیسیاری یون ئێنەوە بەشێک لەو پەنابەرانە دەبردرێنە ئەورووپا و باکووری ئەمریکا.
لەبەرئەوەی پاکستان واژووری لەسەر ڕێککەوتننامەی ١٩٥١ی تایبەت بەپەنابەران نەکرد، بۆیە کوردەکانی پاکستان بێبەشبوون لەوەرگرتنی مافی ھاوڵاتیبوونی پاکستان. لەبەرئەوەی بەڕێگایەکی نائاسایی ھاتبوون ئەوا ڕەوشی کوردەکان لەپاکستان زۆر باشنەبووە، ڕووبەڕووی ئاستەنگی ئابووری و کۆمەڵایەتی، دۆزینەوەی کار، تەندرووستی و خزمەتگووزارییەکانی دیکە بوونەوە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کوردانی پاکستان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.