کافکا لە کەنار دەریا: ڕۆمانێکی خەیاڵی ژاپۆنی

کافکا لە کەنار دەریا (بە ژاپۆنی: 海辺のカフカ، یوومیبێ نۆ کافکا) ڕۆمانێکی نووسەری ژاپۆنی، ھاروکی موراکامییە، یەکەم جار لە ساڵی ٢٠٠٢ بە ژاپۆنی بڵاو بوویەوە و دواتر لە ساڵی ٢٠٠٥ وەرگێڕدرا سەر زمانی ئینگلیزی، وەرگێڕانە ئینگلیزییەکەی لە پێرستی ١٠ باشترین کتێبەکانی ساڵی ٢٠٠٥ لە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزدا بووە و خەڵاتی خەیاڵی جیھانی لە ساڵی ٢٠٠٦ بەدەست ھێناوە.

کافکا لە کەنار دەریا
کافکا لە کەنار دەریا: کورتە, کەسایەتییەکان, پەراوێزەکان
نووسەرھاروکی موراکامی
سەردێڕی سەرەکی海辺のカフカ
Umibe no Kafuka
وەرگێڕفیلیپ گابریێل
وڵاتژاپۆن
زمانژاپۆنی
چەشنفەنتازیا
بڵاوبوونەوە
  • ٢٠٠٢ (Shinchosha) (JP)
  • کانوونی دووەم ٢٠٠٥ (EN)
جۆری کتێبچاپکراو
لاپەڕەکان٥٠٥
ژپنک (ISBN)1-84343-110-6
OCLC٥٦٨٠٥٠٢١

ڕۆمانی کافکا لە کەنار دەریا لەلایەن ئارام ڕەشیدەوە ساڵی ٢٠١٢ وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی.

کورتە

ئەم ڕۆمانە چیرۆکی دوو کەسایەتی جیاواز دەگێڕێتەوە، یەکیان، کوڕێکی ١٥ ساڵەیە، کە لەدەست باوکە دڵڕەقەکەی لە ماڵێ ڕا دەکات بەشوێن دایک و خوشکەکەیدا دەگەڕێت؛ تا نەیدۆزنەوە ناوی خۆی دەگۆڕێت و خۆی بە ناوی کافکا، خۆشەویسترین نووسەری دەناسێنێت. چیرۆکی دووھەم پیاوێکی پیر بە ناوی ناکاتا، کە لە مناڵییەوە بەھۆی ڕووداوێک توانای بیرکردنەوە و ھۆشی لەدەست داوە، ھەروەھا ناتوانێت بنووسیت و بخوێنیتەوە بەڵام بەپێچەوانەوە توانای قسەکردن لەگەڵ پشیلەکانی ھەیە.

کەسایەتییەکان

کافکا تامورا

ناوی ڕاستەقینەی ئەم کاراکتەرە ھەرگیز بۆ خوێنەر ئاشکرا نابێت، دوای ئەوەی لە ماڵەوە ڕادەکات، ناوی نوێی کافکا، ھەڵدەبژێرێت. کوڕێکی ١٥ ساڵەی باڵابەرزە کە تەمەنی زۆرتر لە تەمەنی خۆی نیشان دەدرێت. ھەروەھا کوڕی پەیکەرتراشی بەناوبانگ کۆیچی تامورایە. لە تەمەنی چوار ساڵیدا دایک و خوشکەکەی خێزانەکەیان بەجێ ھێشتووە و ڕوخساری ئەوانی لەبیر چووەتەوە. جار و بار لەگەڵ کەسایەتییەکی خەیاڵی بەناوی قەڵەڕەشە قسە دەکات. لە درێژەی ڕۆمانەکەدا ئەم کەسایەتییە خەیاڵییە بە کافکا دەڵێت، دەبێت بەھێزترین پازدەساڵەی دونیا بیت و بەم شێوەیە ھانی دەدات درێژە بە سەفەرەکەی بدات.

ساتورو ناکاتا

ناکاتا یەکێک لەو ١٦ منداڵانە بوو، کە لایەن قوتابخانەوە بۆ گەشتێک بردران. فڕۆکەیەک بەسەریاندا تێپەڕی و بەھۆێ فلاشێکی ڕووناکی لە ئاسماندا، ھەموو ١٦ قوتابییەکە بە بێھۆشی کەوتن. بە پێچەوانەی مناڵەکانی تر کە پاش ماوەیەک چاک بوونەوە، ناکاتا بۆ ماوەی چەندین حەفتە بێھۆش مایەوە و کاتێک بە ئاگا ھاتەوە بۆی دەرکەوت کە ھیچی لەبیر نەماوە تەنانەت ناوی خۆشی، ھەروەھا توانای خوێندنەوەی نەماوە، بەڵام تواناییەکی سەرسوورھێنەر بەدەست دێنیت ئەویش قسەکردنە لەگەڵ پشیلەکان.

ئوشیما

ھۆشینۆ

خاتوو سائکی

بەڕێوبەری ئەو کتێبخانەیەی ئۆشیما کاری لێ دەکات و کافکا لە زۆربەی ڕۆمانەکەدا لەوێدا دەژیت.

ساکورا

جانی واکەر

پشیلەکوژێک کە پلانی ئەوەیە شمشاڵ لە ڕۆحی پشیلەکان دروست بکات. ناوی جانی واکەر لە برەندێکی ویسکی سکۆتلەندی وەرگیراوە.

کلنێل ساندێرز

پشیلەکان

  • گوما پشیلەی خاتوو کۆیزۆمی، کە ون بووە و ناکاتا بە شوێنیدا دەگەڕێت.
  • ئوتسوکا پشیلەیەکی ڕەشی بە تەمەن کە ناکاتا بە ئاسانی پەیوەندی لەگەڵ دەکات.
  • کاوامورا پشیلەیەکی قاوەیی کە بایسیکل لێی داوە و ناکاتا ناتوانێت بە ئاسانی پەیوەندی لەگەڵ بکات و لە ڕستە سەیرەکانی کە دووبارەیان دەکاتەوە، تێبگات.
  • میمی میمی پشیلەیەکی زیرەکی سیامی
  • ئۆکاوا
  • تۆرۆ

پەراوێزەکان

سەرچاوەکان


بەستەرە دەرەکییەکان

Tags:

کافکا لە کەنار دەریا کورتەکافکا لە کەنار دەریا کەسایەتییەکانکافکا لە کەنار دەریا پەراوێزەکانکافکا لە کەنار دەریا سەرچاوەکانکافکا لە کەنار دەریا بەستەرە دەرەکییەکانکافکا لە کەنار دەریازمانی ژاپۆنیژاپۆنھاروکی موراکامی

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ناوچە جێناکۆکەکانی عێراقسانەکانی ھەورامانجەنگی جیھانیی یەکەمزمانی کوردیبێخودڕەنگبەکتریائەڵماستووڕەییفڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی سلێمانیمەستوورە ئەردەڵانھەوکردنی گوێی ناوەڕاستھەرزەکاریڕۆبۆتئەلبەرت ئاینشتاینحکوومەتی ھەرێمی کوردستانکەنداوی فارسئوردنخاکی زیکۆلامادجەزائیرچێشتی مجێورفەلسەفەی سیاسیھەڵبژاردنی ناوچەیی باکووری کوردستان و تورکیا (٢٠٢٤)قەڵای ھەولێربیتکۆینتیشکدانی کارۆموگناتیسیفریدریش نیچەناحیەی زابشەڕی چاڵدێرانھۆلاکۆ خانژانی گەل (ڕۆمان)پۆرن ھابپرۆتینقەزای شەقڵاوەکۆمۆنیزمکۆمپیوتەرڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردیئایینحەسەن خەیری بەگڕۆژژمێری کۆچیپێشێلکردنی مافی لەبەرگرتنەوەفیلبەھارئایسلەندنێرگزڕەپبوونی کێرفەڕەنساھەڵەبجەپەیمانی لۆزانقومارچاندی کوردیخالید کوڕی وەلیدشەبەنگی کارۆموگناتیسیمەلا عەبدولکەریم مودەریسمیرنشینی ئەردەڵاننەخشەدەوڵەتی ئەمەویدەلتا (جوگرافیا)دەستپێکپانپانۆکێتیشکی گاماکورد لە سەردەمی ئەمەوییەکانماسۆنیمێژووی ڕۆژنامەوانیمۆرفیمسۆمەرعەبدولڕەحمان قاسملووگەدەناسر ڕەزازییاساکانی جووڵەی نیوتنسێکوچکەی بابانپەرەسەندن🡆 More