کاتێدراڵی پاڤڵ و پیتەر (بە ڕووسی: Петропавловский собор، لاتینی: Petropavlovskiy sobor) کاتێدراڵێکی ئۆرتۆدۆکسیی ڕووسییە لە شاری سەنت پیتەرزبورگ لە ڕووسیا.
یەکەم و کۆنترین شوێنەوارە لە سانت پیتەرزبورگ، لە نێوان ساڵانی ١٧١٢ بۆ ١٧٣٣ بە درێژایی ڕووباری نیڤا دروستکرا.
کاتێدراڵی پاڤڵ و پیتەر | |
---|---|
Петропавловский собор ڕووسی | |
ئایین | |
پەیوەندییەکان | ئۆرتۆدۆکسی ڕووسی |
شوێن | |
وڵات | ڕووسیا |
تەلارسازی | |
Groundbreaking | ١٧١٢ |
تەواوکردن | ١٧٣٣ |
بیناکە ئێستا یەکەم کڵێسای بەردینە لە شاری سانت پیتەرزبورگ، لەلایەن ترێزینی دیزاین کراوە و لە نێوان ساڵانی ١٧١٢ بۆ ١٧٣٣ دروستکراوە. تاوەرەکە بە زێڕ ڕەنگ کراوە و بەرزییەکەی دەگاتە ١٢٣ مەتر، و لە سەرەوەیدا فریشتەیەک بوونی ھەیە کە خاچێکی بەدەستەوەیە. ئەم فریشتەیە یەکێکە لە ھێما گرنگەکانی سانت پیتەرزبۆرگ.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کاتێدراڵی پاڤڵ و پیتەر، سانت پیتەرزبورگ تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کاتێدراڵی پاڤڵ و پیتەر، سانت پیتەرزبورگ, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.