ڤیکتۆریا ( بە ئینگلیزی :Victoria) ویلایەتێکە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتی ئوسترالیا.
ناوەندی ئەم ویلایەتە شاری مێلبۆرنه.
ڤیکتۆریا Victoria | |
---|---|
وڵات | ئوسترالیا |
ناوەند | مێلبۆرن |
بەرزترین خاڵ | Mount Bogong |
دامەزراندنی داگیرگە | ١٨٥٠ |
دەسەڵات | |
• پارێزگار | لیندا دێسائۆ |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ٢٣٧٬٦٢٩ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٩١٬٧٤٩ میلی چوارگۆشە) |
• وشکایی | ٢٢٧٬٤١٦ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٨٧٬٨٠٦ میلی چوارگۆشە) |
• ئاو | ١٠٬٢١٣ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٣٬٩٤٣ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ٦٥١٦ مەتر (٢١٬٣٧٨ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان | |
• سەرجەم | ٥٥٤٧٥٢٧٥٢٧ |
• چڕی | ٢٣٬٠٠٠ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٦٠٬٠٠٠ کەس لە میلی چوارگۆشە) |
ناوچەی کاتی | UTC١٠+ (AEST) |
• ھاوین (DST) | UTC١١+ (AEDT) |
کد پستی | VIC |
کۆدی تەلەفۆن | ٢ ٦١ |
ISO 3166 code | AU-VIC |
وێبگە | www |
دوای درووست بوونی داگیرگەی نیو ساوت وێلز لە لایەن بەریتانیاوە لە ساڵی ١٧٧٨، بەرەبەرە خەڵکی ئەورووپا کۆچیان کردە ناوچەکانی تری ئوسترالیا.
یەکەمین دانیشتووانی ڤیکتۆریا، لە بەندەری پۆرتلەند له ڕۆژاوای ئەم ویلایەتە دا نیشتەجێ بوون.
لە ساڵی ١٨٣٥ شاری مێلبۆرن دامەزرا ، بەڵام دامەزرانی داگیرگەی ڤیکتۆریا لە ساڵی ١٨٥١ لە لایەن بەریتانیاوه راگەیەنرا.
لەم ساڵەدا لەگەڵ دۆزینەوەی زێڕ لەم ویلایەتە، سێڵی کۆچبەرانی وڵاتانی تر بە تایبەتی لە ئیرلەند و چین ڕژایە ئەم ناوچەیە و مێلبۆرن و ڤیکتۆریا لە ڕووی ئابووری و بازرگانی، گەشەیەکی بەرچاویان بەخۆوە بینی.؛ بە شێوەیەک که ئەم شاره به ناوی "مێلبۆرنی سەرسووڕهێنەر" بوو به گەورەترین شاری ئیمپراتۆری بەریتانیا لەدوای لەندەن.
لە ساڵی ١٩٠١ لەگەڵ ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی ئوسترالیا، ڤیکتۆریا وەکوو یەکێک لە ویلایەتە سەربەخۆکان و مێلبۆرنیش بە پایتەختی ئەم وڵاتە هەڵبژێردرا. هەرچەندە لە ساڵی ١٩٢٧، شاری کانبێرا بوو بە پایتەختی ئەم وڵاتە.
ئەورۆکە مێلبۆرن وەکوو ناوەندێکی چاند-هونەر و وەرزشی و هەروەها جەمسەریكی زانست، ئابووری و وەبەرهێنانی ئوسترالیا هەژمار دەکرێ.
ئەم ویلایەتە لە باکوورەوە بە نیو ساوت وێلز، له ڕۆژاواوە بە باشووری ئوسترالیا و له باشوورەوە بە دەریا ئازادەکانەوەیە.
بەرزترین خاڵی ئەم ویلایەتە چیای بوگۆنگ بە بەرزی کەمتر لە دووهەزار مەتر و نزمترین خاڵیشی زەویەکانی باشووریەتی کە هاوتای دەریایە.
پانتایی ئەم ویلایەتە ٢٣٧ هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشەیە کە لە ویلایەتە بچووکەکانی ئوسترالیا هەژمار دەکرێ، بەڵام گەلهەی ئەم وڵاتە لە ساڵی ٢٠٠٦ دا زیاتر لە پێنج ملیۆن و سەد هەزار کەس بەراورد کراوه کە دەبێتە دووهەم ویلایەتی پڕ گەلهەی ئوسترالیا.
ناوەندی ڤیکتۆریا، شارە گەورەکەی مێلبۆرنە کە دووهەم گەوەرەشاری ئوسترالیایە. لە شارە گرینگەکانی تری ئەم ویلایەتە:
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە Victoria, Australia تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ڤیکتۆریا (ئوسترالیا), which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.