ئەم وتارە لێکدراوە ڕووداوەکانی مانگی ئازاری ٢٠٢٠ پیشاندەدات.
١ی ئازاری ٢٠٢٠
ڕاپۆرتی ڕەوشیی ژمارە ٤١ی ڕێکخراوی (WHO):
- ئەرمینیا یەکەمین تووشبووی خۆی ڕاگەیاند کە ئافرەتێکی ٢٩ ساڵان بوو وە لە ئێران گەڕابۆوە.
- ئوسترالیا یەکەمین گیانلەدەستدانی وڵاتەکەی پشتڕاستکردەوە کە پیاوێکی ٧٨ ساڵان بوو وە سەرنشینی کەشتی گەشتیاری (کچەشازادەی ئەڵماس - Diamond Princess) بوو. دواتر تووشبوویەکەی دیکەش دەستنیشانکرا و کۆی گشتی ژمارەی توشبووانی گەیشتە ٢٦ کەس.
- نەمسا چوار تووشبووی نوێی پشتڕاستکردەوە و کۆی گشتی ژمارەی تووشبووانی گەیشتە ١٤ کەس.
- بەحرێن ٦ تووشبووی دیکەی پشتڕاستکردەوە و کۆی گشتی تووشبووانی گەیشتە ٤٧ کەس.
- کەنەدا لە ئۆنتاریۆ چوار تووشبووی پتری پشتڕاستکردەوە و کۆی گشتی ژمارەی تووشبووانی گەیشتە ٢٤ کەس و ھەر چوار تووشبووەکە پێشینەی گەشتیان بۆ وڵاتانی ئێران یان میسر ھەبوو.
- چین ٥٧٣ تووشبووی نوێ پشتڕاستکردەوە کە ٥٧٠ کەسیان خەڵکی پارێزگای ھۆبێی بوون و کۆی ژمارەی تووشبووانی گەیشتە ٧٩٬٨٢٤. ھەروەھا ژمارەی گیانلەدەستان ٣٥ کەس زیادیکردوو و کۆی ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتە ٢٨٧٠ کەس.
- کۆماری چیک یەکەمین ٣ تووشبووی خۆی ڕاگەیاند لە وڵاتەکەدا و تووشبووەکان لەو کەسانە بوون کە لە باکوری ئیتاڵیاوە گەشتیان کردبوو.
- کۆماری دۆمینیکا یەکەمین تووشبووی خۆی ڕاگەیاند کە گەشتیارێکی ئیتاڵی ٦٢ ساڵان بوو.
- ئیکوادۆر ٥ تووشبووی دیکەی ڕاگەیاند و کۆی ژمارەی تووشبووانی گەیشتە ٦ کەس.
- میسڕ یەک تووشبووی دیکەی پشتڕاستکردەوە و کۆی ژمارەی تووشبووانی گەیشتە ٢ کەس.
- فینلەندا ٢ تووشبووی پتری پشتڕاستکردەوە و کۆی ژمارەی تووشبووانی گەیشتە ٦ کەس.
- فەڕەنسا ٣٠ تووشبووی دیکەی پشتڕاستکردەوە و کۆی ژمارەی تووشبووانی گەیشتە ١٣٠ کەس.
٢ی ئازاری ٢٠٢٠
ڕاپۆرتی ڕەوشیی ژمارە ٤٢ی ڕێکخراوی (WHO):
- ئەندۆرا یەکەمین تووشبووی خۆی ڕاگەیاند.
- ئوسترالیا چوار تووشبووی دیکەی پشتڕاستکردەوە و کۆی ژمارەی تووشبووانی گەیشتە ٣٠ کەس و ھەروەھا ڕوودانی یەکەمین گواستنەوەی نێوان مرۆڤ بۆ مرۆڤیش.
- بەحرێن ٢ تووشبووی نوێ پشتڕاستکردەوە و کۆی ژمارەی تووشبووانی گەیشتە ٤٩ کەس.
- کەنەدا ٣ تووشبووی نوێی پشتڕاستکردەوە و کە ھەموویان لە ئۆنتاریۆ بوون و کۆی ژمارەی تووشبووانی گەیشتە ٢٧ کەس.
- چین ٢٠٢ توشبووی پتری پشتڕاستکردەوە و کۆی ژمارەی تووشبووانی گەیشتە ٨٠٬٠٢٦ کەس. ژمارەی گیانلەدەستدان ٤٢ کەس زیادی کرد و کۆی گشتی ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتە ٢٬٩١٢ کەس.
- فەڕەنسا ٦١ تووشبووی دیکەی پشتڕاستکردەوە و کۆی ژمارەی تووشبووانی گەیشتە ١٩١ کەس و سێیەمین باری گیانلەدەستانیش تۆمارکرا.
- ئەڵمانیا ٢١ تووشبووی نوێی پشتڕاستکردەوە و کۆی ژمارەی تووشبووانی گەیشتە ١٥٠ کەس.
- سەرۆکی ئەندەنوسیا (جۆکۆ ویدۆدۆ) یەکەمین دوو تووشبووی وڵاتەکەی ڕاگەیاند. کە ھەردووکیان لە کەسێکی یابانییەوە ڤایرۆسەکەیان بۆ گواسترابۆوە.
- کۆی گشتی ژمارەی تووشبووان لە ئێران گەیشتە ١٥٠١ و ٦٦ گیانلەدەستدان.
- عێراق دوو تووشبووی دیکەی پشتڕاستکردەوە و کۆی ژمارەی تووشبووانی گەیشتە ٢١.
- دەسەڵاتی گەشتیاری ئێرلەندا ڕایگەیاند کە یەکێک لە گەورەترین بۆنە ساڵانییەکان (رۆژی ڕێپێوانی سانت پاتریکی دەبڵین - ٢٠٢٠) ھەڵوەشێنراوەتەوە.
- ئیسڕایل دوو تووشبووی دیکەی پشتڕاستکردەوە و کۆی ژمارەی تووشبووانی گەیشتە ١٢ کەس.
- ئیتاڵیا ٣٤٢ تووشبووی نوێ و ١٨ گیانلەدەستدانی ڕاگەیاند. کۆی ژمارەی تووشبووانی ٢٠٦٤ و ژمارەی گیانلەدەستدانی ٥٢ کەس بوو.
- ئوردن یەکەمین تووشبووی خۆی پشتڕاستکردەوە.
- کوەیت ١٠ تووشبووی پتری پشتڕاستکردەوە و کۆی ژمارەی تووشبووانی گەیشتە ٥٦ کەس.
٣ی ئازاری ٢٠٢٠
ڕاپۆرتی ڕەوشیی ژمارە ٤٣ی ڕێکخراوی (WHO):
- ئەرجەنتین یەکەمین تووشبووی خۆی ڕاگەیاند کە کەسێکی گەڕاوەی وڵاتی ئیتاڵیا بووە.
- ئوسترالیا ٨ تووشبووی نوێی پشتڕاستکردەوە و کۆی ژمارەی تووشبووانی گەیشتە ٣٨ کەس.
- کەنەدا ٦ تووشبووی دیکەی پشتڕاستکردەوە کە دووانیان لە ھەرێمی ئۆنتاریۆ و چواریان لە ھەرێمی کۆلۆمبیای بەڕیتانی بوون. کۆی ژمارەی تووشبووانی گەیشتە ٣٣ کەس.
- چیلی یەکەمین تووشبووی خۆی پشتڕاستکردەوە.
- چین ١٢٥ تووشبووی تازەی ڕاگەیاند کە کەمترین ژمارەی تووشبووی نوێ بووە لە کانوونی دووەمەوە. کۆی ژمارەی تووشبووانی گەیشتە ٨٠١٥١ و ژمارەی گیانلەدەستدانی گەیشتە ٢٩٤٣ کەس.
- ئیکوادۆر ٣ تووشبووی دیکەی پشتڕاستکردەوە و کۆی ژمارەی تووشبووانی گەیشتە ١٠ کەس.
- فەڕەنسا ٢١ تووشبووی نوێی ڕاگەیاند و کۆی ژمارەی تووشبووانی گەیشتە ٢١٢ کەس و چوارەمین بری گیانلەدەستدانیش تۆمارکرا.
- جبل تاریق یەکەمین تووشبووی خۆی ڕاگەیاند کە کەسێک بووە لە باکوری ئیتاڵیا گەڕاوەتەوە لەرێی فرۆکەخانەی (مالاگا)وە.
- ئێران پشتڕاستیکردەوە کە ٢٣ نوێنەری پەرلەمان تووشی ڤایرۆسەکە بوون. ھەروەھا ٨٣٥ تووشبووی نوێ و ١١ گیانلەدەستدانی ڕاگەیاند کە کۆی ژمارەی تووشبووانی گەیشتە ٢٣٣٦ کەس و ژمارەی گیانلەدەستدانی ٧٧ کەس.
- ئێرلەندا یەک تووشبووی دیکەی ڕاگەیاند و کۆی ژمارەی تووشبووانی گەیشتە ٢ کەس.
- ئیتاڵیا ٤٦٦ تووشبووی نوێ و ٢٨ گیانلەدەستدانی پشتڕاستکردەوە و کۆی ژمارەی تووشبووانی گەیشتە ٢٥٠٢ کەس و ژمارەی گیانلەدەستدان ٨٠ کەس.
- لیکتنشتاین یەکەمین تووشبووی خۆی ڕاگەیاند.
- مالیزیا ٧ تووشبووی دیکەی پشتڕاستکردەوە و کۆی ژمارەی تووشبووانی گەیشتە ٣٦.
- سان مەرینۆ ٢ تووشبووی نوێی پشتڕاستکردەوە و کۆی ژمارەی تووشبووانی گەیشتە ١٠ کەس.
- سەنگاپور دوو تووشبووی دیکەی پشتڕاستکردەوە و کۆی ژمارەی تووشبووانی گەیشتە ١١٠ کەس.
- کۆریای باشور ٦٠٠ تووشبووی دیکە و ١٢ گیانلەدەستانی پشتڕاستکردەوە. بەڵام دواتر لە پاش نیوەڕۆی ھەمان ڕۆژدا ٣٧٧ تووشبوو لەگەڵ ٢ گیانلەدەستدانی نوێی ڕاگەیاند. کۆی گشتی ژمارەی تووشبووانی گەیشتە ٥١٨٦ کەس و ژمارەی گیانلەدەستدان ٣٦ کەس.
- ئیسپانیا یەکەمین گیانلەدەستدانی وڵاتەکەی ڕاگەیاند.
- سوید ١٥ تووشبووی زیاتری پشتڕاستکردەوە و کۆی ژمارەی تووشبووانی گەیشتە ٣٠ کەس.
- ئوکراینا یەکەمین تووشبووی وڵاتەکەی پشتڕاستکردەوە کە کەسێک بووە لە ئیتاڵیاوە بۆ ئوکراینا گەشتی کردەوە لەرێی وڵاتی ڕۆمانیاوە.
- شانشینی یەکگرتوو ١٢ تووشبووی نوێی پشتڕاستکردەوە و کۆی ژمارەی تووشبووانی گەیشتە ٥١.
- ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ٣ گیانلەدەستدانی دیکەی پشتڕاستکردەوە و کۆی گشتی گیانلەدەستدان لە وڵاتەکە گەیشتە ٩ کەس.
سەرچاوەکان
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ڕیزبەندی کاتیی پەتای جیھانی کۆڤید-١٩ لە مانگی ئازاری ٢٠٢٠دا, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.