ڕۆز عەتائوڵڵا شەحفە (بە عەرەبی: رُوز عطا الله شَحْفة؛ لەدایکبووی ١٨٩٠ – مردووی ٦ی ئابی ١٩٥٥) چالاکوانێکی بواری مافەکانی ژنان بوو، روز لە بەیروت لە دایکبووە و لەوێ گەورە بووە، لە قوتابخانەیەکی ئەمریکی لە بەیروت خوێندوویەتی و قوتابخانەیەکی ئینگلیزی لە بەرمانا (گوندێکی لوبنان لە پارێزگای چیای لبنان) لە ساڵی ١٩٠٩ بۆ دیمەشق کۆچی کرد و لەوێ نیشتەجێبوو تا ١٩٢٥، لەوێ دەستی بە چالاکییەکانی کرد لە بواری ژنان و وێژە کە بواری پێدا داکۆکی بکات و قسە بکات، روز یەکێک بوو لە پێشەنگەکانی جووڵانەوەی ژنان لە سەردەمی «ڕووناکی»، «بەئاگاھاتنەوەی عەرەب»، «نەھزەی عەرەبی»، و یەکێک بوو لە کەسە سەرەکییەکان بۆ ماف و پایەی ژنان، کە لە دامەزراوە جیا جیاکان کاری کردووە تا ئەوکاتەی لە ١٩٤٤ دەچێتە ئۆفیس لە دامەزراوەی ژنانی یەکگرتووی لوبنانی، لە ژیانیدا لە زۆر شوێن و وڵاتان وتە و محازەرەی پێشکەش کرد وەک (سووریا، لوبنان، میسر) و ھەنێک وتاری نووسیوە لەسەر بابەتە کۆمەڵایەتییەکان، نووسەر و مێژووناس ڕۆژنامەنووسی لوبنانی جورجی نقولا باز کارەکانی لە کتێبێک کۆکردووەتەوە بەناوی «وحی الأمومة» - «ئیلھامی دایکایەتی» و لە ساڵی ١٩٥٠ بڵاوی کردووەتەوە، ڕۆوز شەفحە لە گوندێکی لوبنان بەناوی «بیت مری» لە تەمەنی ٦٥ ساڵی کۆچی دوایی کردووە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ڕۆوز شەحفە, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.