چەپڕەوی یان چەپگەرایی زاراوەیەکە کە نوێنەرایەتی ڕەوتی ھزری و سیاسی دەکات کە ھەوڵدەدات کۆمەڵگا بگۆڕێت بۆ دەوڵەتێکی یەکسانتر لە نێوان ئەندامەکانیدا.
دەستەواژەی «چەپڕەوی» سەرچاوەکەی لە شۆڕشی فەڕەنسا وەرگرتووە، کاتێک کەسانی دانیشتووی لای چەپی نوێنەرەکان پشتیووانیان لەو گۆڕانکارییە کرد کە شۆڕشی فەڕەنسا ھێنایە ئاراوە، ئەو گۆڕانکارییە نوێنەرایەتی دەکرا بە گۆڕینی سیستم بۆ کۆماری و عەلمانییەت. و ھەمان ڕێکخستنی دانیشتن ھێشتا پەیڕەو دەکرێت لە پەرلەمانی فەڕەنسا.
چەپڕەوی | |
---|---|
لقی | political alignment |
بەشێکە لە | شەبەنگی سیاسیی چەپ-ڕاست |
بەرامبەر | ڕاستڕەوی |
بە تێپەڕبوونی کات، بەکارھێنانی دەستەواژەی «چەپڕەوی» گۆڕا و جیابۆوە بەجۆرێک کە بۆچوونێکی بەرفراوان دەگرێتەوە بۆ وەسفکردنی ئەو ڕەوتە جیاوازانەی کە لەژێر چەتری چەپگەراییدا کۆکراونەتەوە. چەپگەرایی لە ڕۆژاوادا ئاماژەیە بۆ سۆسیالیزم، سۆشیال دیموکراسی، یان سۆسیال لیبرالیزم لە ئەورووپا و ئەمریکا، لە لایەکی ترەوە دەکەوێتە ژێر دەستەواژەی گشتی چەپگەرایی، بزووتنەوەیەک کە پێی دەوترێت ئەنارکیزم، کە دەتوانرێت بە چەپڕەوی ڕادیکاڵی ھەژمار بکرێت.
لەئەنجامی ئەم فرەچەشنییە لە بەکارھێنانی ئەم دەستەواژەیە، جیاوازی لە نێوان خوودی چەپەکاندا ھەیە سەبارەت بەوەی کێ ئەم دەستەواژەیە دەیگرێتەوە، بۆ نموونە سۆسیال لیبراڵەکان جەخت لەسەر ئازادییەکان دەکەنەوە و سۆسیال دیموکراتەکان لەسەر پابەندبوونیان بە دیموکراسییەوە و ئەو شۆڕشگێڕییە ڕەتدەکەنەوە کە لەلایەن کۆمۆنیستەکانەوە وەرگیراوە، و کۆمۆنیستەکان پێیان وایە کە سۆسیالیزمی شۆڕشگێڕانە خاوەندارێتی تایبەتی ئامرازەکانی بەرھەمھێنان ڕەتدەکاتەوە و وەک نوێنەری ڕاستەقینەی چەپ دەیانبینن. ھەرکاتێک مەرجێکت دۆزییەوە و پێی شۆک بوویت کاتێک بزووتنەوەیەک یان حیزبێکی چەپت بیردێنێتەوە و ھەموو شتێک ڕەتدەکاتەوە، ئەوا تەنیا لەڕووی جێبەجێکردنەوە نییە، بەڵکو لەڕووی بیردۆزیشەوەیە.
بەگشتی چەپی سیاسی بە گرتنەبەری دادپەروەری کۆمەڵایەتی و عەلمانییەت جیاوازی ھەیە لە زۆربەی وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست چەپڕەوی ھاوواتای عەلمانییەتە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەش کە ھەندێک بزووتنەوەی چەپ لە مێژوودا بیروباوەڕی ئایینییان گرتووەتەبەر، دیارترینیان بزووتنەوەی کۆتاییھێنان بە جیاوازیکردنی ڕەگەزپەرستانە لە ئەمریکا لەسەر دەستی قەشە مارتن لوتەر کینگ.
لە ڕژێمە کۆمۆنیستەکاندا بەکارھێنانێکی تری ئەم دەستەواژەیە ھەیە کە جیاوازە، کە بەو بزووتنەوانە دەوترێت کە ڕێبازی ناوەندی حیزبی کۆمۆنیزم پەیڕەو ناکەن و لە ھەموو بوارەکانی ژیاندا داوای دیموکراسی دەکەن.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە چەپڕەوی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article چەپڕەوی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.