چەپدەست، چەپاڵ، چەپلەر، چەپەوانە یان چەپە یان ئەو کەسەی کە زیاتر دەستی چەپی بەکاردەھێنێت تا دەستی ڕاستی لە جێبەجێکردنی ئیشە سەرەکییەکان لە کاروویارە کەسییەکان وەک خواردن و نووسین و ئەوەش ئاماژەدانی تەواو نییە لەبەر ئەوەی ھەندێک بۆ نممونە دەستی ڕاست بەکاردەھێنن بۆ خواردن بەڵام دەستی چەپ بەکاردێنن بۆ نووسین یان کارووباری تر.
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
زۆر لە ئامێرەکان وا دروستکراون تا گونجاو بن بۆ بەکار ھێنانی چەپە وەک مقەست و چەقۆ.
نزیکەی ١٣٪ پیاوان و١١٪ ژنان چەپلەرن لە ئێستادا، بە بەراوارد بە ساڵی ١٩١٠ کە ڕێژەیان تەنھا ٣٪ بوو، و شارەزایان ئەڵێن بەرزبوونەوەی ڕێژەکەی ئەتوانرێت بگەڕێنرێتەوە بۆ قبوڵکردنی ئەم سیفەتە لە کۆمەڵگەکاندا. لە سەدەی ١٨ و ١٩ دا وەک کەم ئەندامی سەیری ئەم سیفەتە ئەکرا و مامۆستاکان ھەوڵیان ئەدا بیگۆڕن لە خوێنکارەکانیاندا. لەگەڵ ئەوەی بەکارھێنەرانی دەستی چەپ کەمایەتی پێک دەھێنن لە کۆمەڵگەدا، نزیکەی ١٠٪ن بەڵام نزیکەی ٥٠٪ کەسە ناودار و سیاسییەکان پێک دەھێنن و بە زۆری ئەو تاقمەن کە لێھاتوون لە قسەکردن و وتارداندا.
١٣ی ئابی ھەموو ساڵێک بە ڕۆژی جیھانیی چەپلەرەکان دانراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە چەپدەست تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article چەپدەست, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.