چیخی دەرێ بەرزترین لوتکە چیایە لە عێراقدا کە دەکەوێتە ھەرێمی کوردستانەوە.
کتێبی ڕاستییەکانی جیھانی سی ئای ئەی بانگەشەی ئەوە دەکات کە لوتکەکە ٣,٦١١ م (١١,٨٤٧ پێ) بەرز بێت. لوتکەکە ٦ کم (٧٫٣ میل) لە باکوری گوندی گوندە ژوورە لەسەر سنووری پیرانشار لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان.
چیخی دەرێ | |
---|---|
بەرزایی | ٣٦١١ م (١١٬٨٤٧ پێ) |
بەرزی لە بنکەوە | ١٥٧٥ م (٥٬١٦٧ پێ) |
شوێن | |
شوێن | سنووری ئێران و عێراق |
بەشێک لە زنجیرە چیای | زاگرۆس |
پۆتانی شوێن | 36°46′36″N 44°55′07″E / 36.77667°N 44.91861°E 44°55′07″E / 36.77667°N 44.91861°E |
سەرکەوتن | |
یەکەم سەرکەوتن | ٢٠٠٤ |
لە تشرینی دووەمی ٢٠٠٤دا جینج فولەنی گەڕیدەی ئینگلیزی بەسەر لوتکەکەدا سەرکەوت و خوێندنەوەی جی پی ئێسەکەی لوتکەکەی بە ٣٫٦٢٨ مەتر بەرز دانا. یەکەمین سەرکەوتن بەسەر لوتکەکەدا لە زستاندا لەلایەن جۆناسان بێزویک و ماسیو دوپوی بوو لە ١٨ی ئازاری ٢٠١١ دا، جی پی ئێسی جۆناسان و ماسیو لوتکەکەی بە ٣,٦١١ مەتر (١١,٨٤٧ پێ) دانا. لوتکەکە مەترسی ئەوەی ھەیە کە کێڵگەی مینی تێدا بێت لە نزیک ڕێگای ھامیڵتن و گوندی گوندە ژوور. ھەندێک لە کێڵگەکان نیشانەکراون بە نیشانەی سوور یان نیشانەی سێ گۆشەیی لەگەڵ کەلەسەر و ئێسک.
لوتکەیەکی دیکە بەناوی ھەڵگورد کە نزیکە لە چیخی دەرێ پێشتر بە بەرزی ٣٫٦٠٧ مەتر (١١٫٨٣٤ پێ) وەک بەرزترین لوتکەی ھەرێمی کوردستان و عێراق دادەنرا.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە چیخی دەرێ تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article چیخی دەرێ, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.