چیای ھەڵگورد ھەرچەندە ھەندێ کەس بە ھەڵە دەڵێن یەکەم چیای بەرزی باشوورە بەڵام لە ڕاستیدا دووەم بەرزترین لوتکە چیای باشووری کوردستان و ھەروەھا ئێراقیشە، لەدوای لوتکەی چیخی دەرێوە.
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
بەرزی لوتکەکە ٧٠٦٣ مەتر لە سەر ئاستی رووی دەریایە، بە دیاریکراوی دەکەوێتە دووری ١٨ کیلۆمەتر باکوری رۆژھەڵاتی ھەوڵێری پایتەخت لە قەزای چۆمان، گوندی ناوەندە. ھەڵگورد دەکەوێتە ناو بازنەی کوێستان و باغی نیشتمانی ھەڵگورد سەکران لە کوردستان ھەر چیا و شاخ و کێوێک ھێمایەکی شکۆداری و سومبولی شۆڕش و کوردایەتی دەنوێنێ، ئەو چیایانە شان بەشانی پێشمەرگە لەکاتی شۆڕشەکاندا وەک قەڵغانێک بوون لەبەرانبەر دوژمندا، یەکێک لەو چیا بەرزانە، لوتکەی چیای ھەڵگوردە، شوێنی جوگرافی دەکەوێتە زنجیرە چیاکانی حەسارۆست، نزیک سنووری نێوان ڕۆژھەڵات و باشوور، ئەو چیایە دەکەوێتە قەزای چۆمان، ئەوەی شایەنی باسە چیای ھەڵگورد بەدیمەنێکی شاخاوی لە زستان و بەھاردا لوتکەی بە بەفر دادەپۆشرێ و لەھاوینیش دەبێتە ناوچەیەکی گەشتیاری و تەنانەت خەڵکێکی زۆر حەز بەسەیرانی ناوچەکانی دەوروبەری ئەو چیایە دەکەن.
ھەڵگورد | |
---|---|
ھەڵگۆرد، ھەرگۆرد | |
بەرزایی | ٣٦٠٧ |
شوێن | |
شوێن | (ڕۆژھەڵاتی کوردستان، پارێزگای ورمێ)-(باشووری کوردستان، پارێزگای ھەولێر |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھەڵگورد تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ھەڵگورد, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.