پواز (بە ئینگلیزی: Wedge) ئامێرێکی سادەیە و ئامڕازێکی سێگۆشەییە، بریتییە لە دوو ڕووی لێژ بە یەکەوە دەجووڵێن، زۆربەی کات بۆ شت بڕین بەکاردەھێنرێت.
پواز ھێزێکی دەستکەوتووی گەورەتر دروست دەکات لەو ھێزەی تۆ بەکاریدەھێنیت لەسەر پوازەکە بەڵام لەسەرڕوویەکی زیاتر. چەقۆ نموونەی پوازێکی باوە دەتوانیت سێوێک ببڕیت و بە دوو نیوە و جیایان بکەیتەوە بۆ ڕاست و چەپ بەھۆی ھێزێکی کەمەوە. لە بەکارھێنانەکانی تری پواز: (زمانەی کێلۆنی دەرگا، گاسنی زەوی کێڵان، سەری دەمە تەور، ئەسکەلە).
ھەرچەندە پواز درێژتر و تەنکتر بێت سوودە میکانیکییەکەی زیاتر دەبێت، ھەر لەبەر ئەم ھۆیەشە شتەکان دەبڕێت. تەور و چەقۆ باشتر شتەکان دەبڕن ھەر کاتێک تیژ بکرێن. واتە پوازەکە ھەتاوەکو تەنکتر بێت ئەو کاتە پواز ھێزی کارپێکراوی کەمتری پێویست دەبێت، دەتوانرێت سوودی میکانیکیی پواز بزانین بە دابەشکردنی درێژیی پواز لەسەر ئەستوورییە گەورەکەی. و بەم پەیوەندییە بیرکارییە دەردەبڕێت:
سوودی میکانیکیی پواز = درێژیی پواز /ئەستوورییە گەورەکەی
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پواز تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article پواز, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.