باخچەی نیشتمانیی ڕووژی ھاوچەرخ (بە ئینگلیزی: Rouge National Urban Park) باخچەیەکی نیشتمانیی ھاوچەرخە کەوتۆتە خۆڕھەڵاتی شاری تۆرانتۆ لەھەرێمی ئەنتاریۆی کەنەدا.
باخچەکە لەلایەن شارەوانی سکاربۆرۆ بەڕێوە دەچێت ھەرچەندە سنوورەکەی کەوتۆتە ناو سنووری شارەوانییەکانی مارکھام و پیکرینگ و سکاربۆرۆ ھەڵکەوتووە.
باخچەی نیشتمانیی ڕووژی ھاوچەرخ | |
---|---|
IUCN category V (protected landscape/seascape) | |
شوێن | Greater Toronto، ئانتاریۆ، کەنەدا |
پۆتانەکان | 43°48′30″N 79°09′00″W / 43.8083°N 79.15°W 79°09′00″W / 43.8083°N 79.15°W |
ڕووبەر | ٦٢٫٩ km2 (٢٤٫٣ sq mi) |
دروستکراو | ١٥ی ئایاری ٢٠١٥ |
Operator | Parks Canada |
وێبگە | www٫pc٫gc٫ca |
لە ساڵی ٢٠١١ەوە، بەرێوەبەرایەتی باخچەکانی کەنەدا لەکارکردن بەردەوام بووە تاوەکو باخچەکە فراوان و ڕێک بخات و بیکات بە باخچەیەکی ستانداردی جیھانی بەھەمان سروشتی خۆیەوە. بەرێوەبەرایەتی پارکەکانی کەنەدا چەندین خزمەتگوزاری وەک ڕێرەو و بنکەی ڕێنمایی و فێرخوازی و ھەڵواسینی تابڵۆی ڕێبەری و شلۆڤەکردنی بەشەکانی باخچەکە ی لەھەموو بەشەکانی باخچەکەی ھەڵواسیوە. چەندین شوێنی خێوەتگا و چاڵاکییە دێدەوانییەکانی ڕێکخستووە بۆ قوتابخانە و فێرگە جۆربەجۆرەکان. بەرێوەبەرایەتییەکە لە ڕێگای چەندین خۆبەخش و ژینگەپاڕێزان ڕێنمایی پاراستنی پارکەکانی بڵاوکردۆتەوە. باخچەکە ڕووبەری ٤٦ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پارکی شاریی نەتەوەیی ڕووژ تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article پارکی شاریی نەتەوەیی ڕووژ, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.