ویکا (بە ئینگلیزی: Wicca) بەناوبانگترین ئایینی بتپەرستی نوێیە.
لە ساڵی ١٩٥٤ لەلایەن جیراڵد گاردنەرەوە ڕاگەیەندرا و ئێستا لە زۆرێک لە وڵاتانی جیھاندا بوونی ھەیە. جیراڵد گاردنەر بانگتشەی کرد کە ویکا درێژەپێدەری ئایینی جادووییە کە بە نھێنی بۆ سەدان ساڵ بەردەوام بووە، دەگەڕێتەوە بۆ بتپەرستی پێش مەسیحییەت لە ئەورووپا، بۆیە ھەندێکجار بە ویکا ناودەبرێت ئایینی کۆن. ئەم بانگەشانە ناتوانرێت بە شێوەیەکی بابەتییانە پشتڕاست بکرێنەوە و مێژوونووسان گومانیان ھەیە کە ویکا لە قۆناغی دوای بیستەکانی سەدەی ڕابردوودا کۆکرابێتەوە. لەو کاتەوە ویکا دابەش بووە بۆ چەندین نەریت و ئەوانەی کە فێرکارییەکانی گاردنەر بە تەواوی دەپارێزن بە ویکانی گاردنەری وەسف دەکرێن. لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا ویکا گەواھیدەری گۆڕانکارییەکی گەورەتر بوو بەرەو بانگەشەکردن، دوای ئەوەی نیمچە نھێنی بوو، ھەندێک لە نھێنییەکانی ویکا تا ئێستاش ھەر نھێنین و تەنھا ئەوانە دەیزانن کە لە ڕیزەکانی ویکا وەرگیراون. ڕێبازەکان لە نەریتێکی ویکییەوە بۆ نەریتێکی دیکە جیاوازن، ھەروەھا بەشێک لە ویکانەکان ھەن کە باوەڕیان بە ڕێبازێکی دیاریکراو نییە. ویکا ئایینێکی ناپلەبەندییە و ھەموو کەسێک دەتوانێت پەیڕەوی ویکاکان بکات بەبێ ھیچ بەڵگەیەک لەسەر پەیوەندی بە دامەزراوەی ئایینی ویکانەوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ویکا تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ویکا, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.