نەسائی

ئەبوعەبدول ڕەحمان ئەحمەد کوڕی شوعەیب کوری عەلی کوری ئیبن بەحر کوڕی سینان کوری دینار نەسائی، قازی و یەکێک لە پێشەواکانی فەرموودەیە، خاوەنی سونەنەی گەورە و بچوکە.

ئیمام نەسائی
ناو: ئیمام نەسائی
ناوی تەواو: ئەحمەد کوڕی شوعەیب
ڕێکەوتی لەدایکبوون: ٢١٥ی کۆچی
شوێنی لەدایکبوون: نەسائی ئێران
ڕێکەوتی مردن: ٣٠٣ی کۆچی
بیروباوەڕ: سوننە
بواری کردوکۆش: زانستی فەرموودە

کورتەی ژیانی

ئەبوعەبدول ڕەحمان ئەحمەد کوڕی شوعەیب کوری عەلی کوری ئیبن بەحر کوڕی سینان کوری دینار نەسائی، لەدایکبووە لە بنسا لە وڵاتی خۆراسان (ئێرانی ئێستا) ساڵی ٢١٥ک، هەر لەمناڵیەوە گۆشکرا لەسەر بەدەستهێنانی زانست و گەڕان بەدوای زانیارییدا، و بەدواییدا چەندین وڵات گەراوە لەوانە، حیجاز و عێراق و شام و جەزیرە و میسر و گوێی لە زۆر گرتووە لەم وڵاتانەدا، هاوکات لەگەڵ گەڕان بەدوای زانستدا زۆر خواپەرستی کردووە، و هەروەها زۆر پایەی بەدەستهێناوە وەک ئەمیر حومس. و زۆر بە جەرگ و ئازا و بوێر بووە، و کۆچی دوایی کردووە ساڵی ٣٠٣ک.

مامۆستا و خوێنکارەکانی

لە گرنگترین ئەو زانایانەی نەسائی زانستی لێ وەرگرتووە و لێوەی فێربووە، قوتەیبە کوری سەعید بووە، کە لە تەمەنی پانزە ساڵیەوە چوو بۆ لای و ساڵێک و دوو مانگ لای مایەوە، و هەروەها لەو زانایانەی تر کە گوێێ لێ گرتوون ئەبی کریب و سوید کوری نەسڕ و محەمەد کوڕی نەزڕ مرزوی، و ئەبوداوود و ترمزی ... و ئەوانی تر.

و زۆرن ئەوانەی زانیارییان لە نەسائی وەرگرتووە، لەوانە، ئەبوقاسم تەبڕانی، و جەعفەر تەحاوی، و حەسەن کوڕی ڕەشیق و حەممزە کینانی، و ئەبوعەلی حسەین کوڕی محەمەد نیساپوری... و ئەوانی تر.

دەربارەی ووتویانە

زانایان لەسەر گەورەیی و زانایی و پێشەوایەتی نەسائی ڕێکن، لەو ووتانەی دەربارەی هاتووە،

  • ئیبن یونس دەڵێت؛ نەسائی پیشەوای فەرموودەیە، جێی متمانەیە، حافزێکی وردەکارە.
  • ئەبوحسەین کوری موزەفەڕ دەڵێت؛ گوێم لە مامۆستایان بوو لە میسر دەربارەی نەسائی ئەیانووت، پێشخستن و پێشەوایەتی قابیلە.

سەرچاوەکان

  • شەش پێشەواکەی فەرموودە، نووسینی/ نەجمەددین فەرەج ئەحمەد
  • وێکی عەرەبی

Tags:

نەسائی کورتەی ژیانینەسائی مامۆستا و خوێنکارەکانینەسائی دەربارەی ووتویانەنەسائی سەرچاوەکاننەسائی

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

مەلاریافەلەستینشێرپەنجەکاتئەولیا چەلەبیحەسەن زیرەکعەلی کوڕی ئەبووتاڵیبمحەممەدشورا مەزنەکە (فیلم)عەلی خامنەییگووگڵنەخۆشیی سەدەفزەویڕێگای شیریکەنگرئوسترالیاتەوراتخەلافەتی ڕاشدینپاپاڕووسیاکلاسیزم٥٥ (ژمارە)ڤایرۆسی کۆمپیوتەرجووڵەزیگمۆند فرۆیدسلێمانیعەرەبشانشینی کوردستانکوردماکسڕۆژژمێری ئێرانیخوێن مەیینقازسووریامیوەجەمال سورەیائیستۆنیائازار (مانگ)سولەیمانچیچانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستانئایەتەلکورسیپارێزگای سلێمانیئیمپراتۆریەتیی عوسمانییەمەنجامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢ڕەنج سەنگاویعەبدولقادری گەیلانیجامی جیھانیی یانەکانی فیفاقانعشەوی قەدرزانیاری زیاتر و وردتر لەسەر ئایدزلینوس تۆرڤاڵدسنەخۆشیی ڤایرۆسی کۆرۆنای ٢٠١٩باراک ئۆباماجێژنی ڕەمەزاننەمسائیسپانیائەرژەنتینتەقینەوەکانی ٢٠٠٥ی عەممانئەندازەکۆمپیوتەریۆنانئیحسان نووری پاشائەورووپای ڕۆژھەڵاتھەرێمی کوردستانبەردی زراوکوردکۆنیشانی مارفانپارێزگای کرماشانئەبوو لەھەبحیزبوڵڵای لوبنانکۆمپانیای ئێلەکترۆنیک ئارتس🡆 More