نۆکەندی فیرعۆنەکان

نۆکەند فیرعۆنەکان، نۆکەندی سوێزی کۆن یان نۆکەندی نیچۆ، ئەم نۆکەندە لە پێش دروستکردنی نۆکەندی سوێز ھەبووە، یەکەم جار ھەوڵی دروستکردنی ئەم نۆکەندە کراوە لە سەردەمی کۆن بووە کە دەکاتە ساڵی ٧٦٧ ی زایینیدا بەڵام لە کاتی شۆرش بە تەواوەتی کۆتایی بە بەکارھێنانی کراو داخرا.

دواتر توانرا بەکار بھێنرێت بۆ پێک بەستنەوەی ڕووباری نیل کە لە ڕێگەی دۆڵی تومیلاتەوەیە. ئەم کارە ئەنجام درا لەژێر ڕاسپاردەی فیرعۆن. لە نووسراوەکانی داریوشی گەورەی سویز و ھێرۆدۆتوس ھاتووە کە یەکەم کردنەوەی نۆکەندەکە لەژێر دەستی داریوشی گەورە پاشای پارس بووە، بەڵام دواتر نووسەرانی بەناوبانگ ئەرستۆ و سترابۆ لەگەڵ پلینی پیر بانگەشەی ئەوە دەکەن کە لە تەواوکردنی کاری ھەڵکەندنی نۆکەندەکە سەرکەوتوو نەبووەو شکستی ھێناوە. و ھەروەھا ئەگەرێکی تر ھەیە کە دەڵێ لە سەردەمی بتالۆمایک لەژێر دەسەڵاتی بتەلیمی دووەم توانراوە ئەم نۆکەندە تەواو بکرێ، کاتێک ئەندازیاران ڕووبەڕڕووی کێشەی جیاوازی بێ ھاوتای بەرزییان لە ڕێگەی قوفڵی کاناڵەکەوە ھاتووەتە پێش بەڵام توانراوە چارەسەر بکرێ.

نۆکەندی فیرعۆنەکان
Approximate location of Canal of the Pharaohs

کارەکانی میسر و پارسەکان

ئەرستۆ پێشنیاری ئەوەی کردبوو کە ڕەنگە لە سەرەتای سەدەی ١٢، فیرعەون سێنوسرێتی سێیەم (١٨٧٨–١٨٣٩ پ. ز)، بە یارمەتی سیسۆستریس گریکەکانەوە لەوانەیە ھەڵسا بێت بە دروستکردنی نۆکەندەکە و بەیەک گەیاندنی ڕووباری نیل لەگەڵ دەریای سوور. ئەرستۆ نووسیویەتی:

یەکێک لە پاشاکانیان ھەوڵیدا نۆکەندێک دروست بکا (بۆ ئەو ھیچ سوودێکی ئەوتۆی نەبوو کە بۆ ھەموو ھەرێمەکە ببوایە، بە وتەی سیسۆستریس کە یەکەم پاشای دێرین بوو ھەوڵی داوە)، بەڵام بۆی دەرکەوتووە کە ئاستی دەریاکە لە خاکەکە بەرزترە. بۆیە داریوشیش لە ھەوڵی بۆ ھەڵکەندنی نۆکەندەکە وەستاوە، ھەر نەبێ دەریاکە دەبێ تێکەڵ بە ئاوی ڕووبارەکە بێت و تێکی بدات.

ھەروەھا سترابۆ نوسیویەتی کە سیسۆستریس دەستی بە دروستکردنی نۆکەندەکەی کردووە، و ھاوشێوەی پلینی پیر کردبووی (سەیری وتەکەی بکە کە لە خوارەوەیە).

لەگەڵ ئەوەشدا، نۆکەندەکە لەوانەیە یەکەم جار ھەڵکەندرا بێت یان دەست پێ کرا بێت لەلایەنی نیچۆی دووەمەو (ڕ ٦١٠–٥٩٥ پ. ز)، لە کۆتایییەکانی سەدەی ٦ەمی پ. ز، و لە (ڕ. ٥٥٠–٤٨٦ پ. ز) ھەڵکەندرایەوە یان لەوانەیە لەلایەن داریوشی گەورە تەواو کرابێت؛ و لەھیچ سەرچاوەیەکی کۆن ئاماژە پێ نەکراوە کە کەی تەواو بووە.[ژێدەر پێویستە]

لە کۆلکەنووسراوی سووێزی داریوشی گەورەدا، وەلە پێنج مۆنۆمێنتی میسرییەکانی کە ستێڵی چالۆف ئاماژە بەوە دەکرێت کە یادی دروستکردن و تەواوکردنی نۆکەندەکە دەکاتەوە بە گەیاندنی ڕووباری نیل بە دەریای سوورەوە لەلایەن داریوشی یەکی پارسەوە. ئەوان بە درێژایی نۆکەندەکە بەرەو دۆڵی دۆڵی تومیلات توانراوە ھەڵبکەنرێت و لەوانەیە تۆمار کرابێت لەگەڵ بەشەکانی تری نۆکەندەکە. لە نیوەی دووەمی سەدەی ١٩ھەم، وێنەکێشی فەڕەنسی پاشماوەی بەشی باکوور و باشووری کەنالی داریوشی دۆزییەوە کە دەکەوێتە بەرەی ڕۆژھەڵاتی دەریاچەی تیمساح و لە کۆتایی دەریاچەی تاڵی مەزن کۆتایی پێ دێت.

پلێنی پیر نووسیویەتی:

١٦٥. دواتر ھۆزی تەیرۆ ھاتووە، و لەسەر دەریای سوور، بەندەری دانیۆ، کە وەک سیسۆستریس، پادشای میسر، توانی نۆکەندی-کەشتی ھەڵبگرێت بۆ ئەو شوێنەی نیل دەڕژێتە ناو شوێنی کە بە دەلتا ناسراوە؛ ئەمە درێژایییەکەی زیاتر لە ٦٠ میل بووە. پاشان داریوش پاشای پارسەکان ھەمان بیرۆکەی ھەبوو، و دواتر پتۆلمی ٢، کە توانی ھەڵکەندنێکی بە پانی ١٠٠ پێ و قووڵایی ٣٠ پێ و نزیکەی ٣٥ میل درێژایی ئەمجام بدرێ.

ھەرچەندە، لە وتەکانی ھێرۆدۆتۆس (٢٫١٥٨) ھاتووە کە داریوش بەردەوام بوو لە کارکردن لەسەر نۆکەندەکە، ئەرستۆتاڵ (ئاریستۆت. ١–١٤ پ ٣٥٢ ب)، سترابۆ (سترابXVII ١، ٢٥ س ٨٠٤. ٨٠٥.)، و پلینی پیر (پلین. ن.ە. VI ١٦٥ف) ھەموویان دەڵێن کە دا سەرکەوتوو نەبوو لە تەواوکردنی، لەکاتێکدا دیۆدۆروس سیکولوس ئاماژە بە تەواوکردنی نۆکەندەکە ناکات لەلایەن نیچۆی دووەمەوە.

کارەکانی گریکەکان، ڕۆمانەکان و موسوڵمانەکان

دوای مردنی ئەسکەندەری گەورە، پتۆلیمی مەزن دەستی بەسەر میسردا گرت، خۆی بە پلەی فیرعۆن دانا و سەرەتای حوکمکردنی بنەماڵەی پتۆلەمی ڕاگەینرا. کوڕەکەی کە سەرکردەی پلە دووی ئەو بنەماڵەیە بوو، پتۆلیمی دووەم جارێکی تر کاری نۆکەندەکەی گرتە دەست، بەڵام بەھۆی جیاوازی ئاستی ئاوەوە دیسان کارەکە وەستا. لەگەڵ ئەوەشدا، دیۆدۆروس، لە ڕاپۆرتەکانی دا باس لەوە دەکات کە لەلایەن پتۆلمی دووەمەوە تەواو کراوە دوای ئەوەی لەگەڵکێشەی بەستنی سەرچاوەی ئاوەکەی دروست کردووە.

سەرچاوەکان

  • Rappoport, S. (1904): "History of Egypt", Volume 3, Chapter V: "The Waterways of Egypt" pages 250-253. London: The Grolier Society.[٣].
  • Froriep, Siegfried (1986): "Ein Wasserweg in Bithynien. Bemühungen der Römer, Byzantiner und Osmanen", Antike Welt, 2nd Special Edition, pp. 39–50
  • Moore, Frank Gardner (1950): "Three Canal Projects, Roman and Byzantine", American Journal of Archaeology, Vol. 54, No. 2, pp. 97–111
  • Schörner, Hadwiga (2000): "Künstliche Schiffahrtskanäle in der Antike. Der sogenannte antike Suez-Kanal", Skyllis, Vol. 3, No. 1, pp. 28–43

Tags:

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

شەڕی ٢٠٢٣ی ئیسرائیل و حەماسسەفەوییەکانپێڕستی سووڕەتەکانی قورئانسەددام حوسێنمەھابادمێژووی کوردezp0iدەروەندبلنکەرکووک تیڤیئیبراھیمعەبدولقادری گەیلانیکەعبە٣٤٤ (ژمارە)گونئێرانعەدنان و لیناعەلائەدین سەججادیمحەممەد ماملێ٥٥ (ژمارە)پارێزگاکانی کوردستانئایزک نیوتنھەڵپەڕکێی کوردی١٠ی خاکەلێوەحاجی قادری کۆییڕەمەزان (مانگ)مستەفا کەمال ئاتاتورکزەویناسیمنارەی چۆلیدوورگەی کیشمێژووی ئیسلامڕۆژھەڵاتی کوردستاننەمساشانشینی یەکگرتووئۆسترالیابیابانکانزاکوردئەسفەھانسیستمی نێونەتەوەییی یەکەکانسیروان بارزانیکانی ماران، حاجیاوانەورۆزی کوردەواریتەقینەوەکانی ٢٠٠٥ی عەممانخۆرھەژارپۆڵەنداحوسێن حوزنی موکریانیئاورێلیان چوامینی٢٥٩ (ژمارە)دانتێ ئەلیگیێریکردار (بیرکاری)جەبرمەلا عەبدولکەریم مودەریسدەستپێکڕیالیزمی فەلسەفیفیۆدۆر دۆستۆیەڤسکیقەڵای ھەولێرئۆسیس ئۆڤ دە سیزسەدەی ١٥یەممیسرھیندستانسۆماڵیا لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٨ڕیشکەلووی شێرتۆپی پێتیۆدور ڕۆزڤێڵتشۆڕشی ١٤ی تەممووز٧٢٥ (ژمارە)تیک تۆککۆڵەکەکانی ئیسلاممیرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکانکەنگرپۆرن ھابدراگۆن بۆڵ زێد کای🡆 More