بازنەی کەلووەکان یان ناوچەی کەلووەکان بریتییە لە ناوچەیەک لە ئاسماندا بە دووری ٩ پلە باکوور و ٩ پلە باشوور بەدەوری ڕێڕەوی خۆر کە تیایدا لەڕێگەی ئاسمانەوە دەجوڵێت و گۆی ئاسمان دەبڕێت، وا بیری لێ دەکرایەوە کە قەبارەکەی بێکۆتایی بێت، و خولگەی ساڵانەی ڕواڵەتی خۆر لەسەر گۆی ئاسمانی پێی دەوترێت بازنەی مانگگیران و بەپێی ئاستی خولگەی زەوی پێناسە دەکرێت.
خۆر و ھەموو ھەسارەکان لە بەشێکی تەسکی گۆی ئاسمانیدا دەجوڵێن کە دابەشی دەکات بۆ دوو بەش، و ئەو دوانزە ئەستێرەیەش کە لەناو ئەم بەشەدا ھەڵکەوتوون پێیان دەوترێت «کەلووی ئاسمانی»، ھەروەھا ئەو ڕووبەرەی کە ١٢ کەلووی ئاسمانی دایپۆشیوە پێی دەوترێت بازنەی کەلووەکان.
لە ڕابردوودا بازنەی کەلووەکان بەسەر ١٢ بەشدا دابەش دەکرا و بەم شێوەیە پێی دەگوترا بازنەی ئاژەڵان: بەرخ، گا، جمک، قرژاڵ، شێر، ھۆشە، تەرازوو، دووپشک، کەوان، گیسک، دۆڵچە، نەھەنگ. ھەسارەی ئۆفیوکوس کە لە ناوچەی کەلووەکاندایە، سەر بە بازنەی ئاژەڵان نییە و کەلووی کەوان پێیدا تێدەپەڕێت. کەلوو لە ئەستێرەناسیدا ناوچەیەکە نزیکەی ٣٠° لە پشتێنەی بازنەی ئاژەڵەکانەوە دوورە، کە کەلووەکانی پێشووی تێدا ڕێکخراوە و کەلووە جیاوازەکانیش ھێمای تایبەتیان ھەیە.
کەلووەکانی چەرخی ناوچەی کەلووەکان:
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە Zodiac تێدایە. |
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ناوچەی کەلووەکان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.