مێژووی فیلم یان مێژووی سینەما (بە ئینگلیزی: History of Cinema) مێژووی سینەما ١٢٦ ساڵە، لە دوایین ساڵەکانی سەدەی نۆزدەھەمەوە تا سەرەتای سەدەی بیست و یەکەم.
سەرەتا وێنە جووڵاوەکان وردە وردە دەستیان پێکرد و بەرەو ئەو ئاستە پێشکەوت کە بوو بە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی پەیوەندی و کات بەسەربردن و ژمارەیەکی زۆر لە میدیاکانی سەدەی بیستەم. وێنە جووڵاوەکانی فیلمەکان لەژێر کاریگەری سێ ھۆکاردا بوون کە بریتین لە ھونەر، تەکنەلۆژیا و سیاسەت. یاری و سەما چەندین پێکھاتەی ھاوبەشی لەگەڵ فیلمدا ھەبوو، وەک سیناریۆ، ڕووناکی، دیزاینی جلوبەرگ، بەرھەمھێنان، دەرھێنان، نواندن، بینەر، بینین و نمرەدان. مێژووی ئەو دوو ھونەرەی سەرەوە دەگەڕێتەوە بۆ ھەزاران ساڵ پێش فیلمەکە. لە ساڵی ١٨٧٨ ئێدوارد مویبریج بە پاڵپشتی دارایی لیلاند ستانفۆرد کە سیاسەتمەدار و دامەزرێنەری زانکۆی ستانفۆرد بوو، سەرکەوتوو بوو لە گرتنی زنجیرەیەک وێنەی ئەسپێک بە ناوی سالی گاردنەر. ئەم وێنە یەک لە دوای یەکانە بە ٢٤ کامێرا یەک لە دوای یەک گیراون. ئەم تاقیکردنەوەی سەرەوە لە ١١ی حوزەیران لە کێڵگەی پالۆ ئاڵتۆ بە ئامادەبوونی میدیاکان ئەنجامدرا.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مێژووی فیلم تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article مێژووی فیلم, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.