محەممەدی کوڕی عەبدولوەھابی کوڕی سلێمان ئەلتەمیمی (١١١٥ - ١٢٠٦ کۆچی) (١٧٠٣ - ١٧٩١ زایینی) زانایەکی ئایینی سوننی لەسەر ڕێبازی حەنبەلی بوو.
خەڵکی لە ھەموو شوێنێک دەھاتن وە لە کۆڕ و وتار و وانەکانی ئامادە دەبوون. لەلایەن ھەندێکەوە بە یەکێک لە زانایانی ئایینی ئیسلامی لە نیمچە دوورگەی عەرەبی دادەنرێت، کە تیایدا دەستی کرد بە بڵاوکردنەوەی تەوحید بۆ موسڵمانان لە حیجاز.
لە ساڵی ١١١٥ کۆچی لە گوندی عەیینەی سەربە (نەجد) لە باکووری ڕۆژئاوای شاری ڕیاز لەدایک بووە. باوکی دادوەر بووە لە شارۆچکەی عەیینە. ھەر لە بچووکیەوە قورئانی بە منداڵەکەی لەبەرکردووەو فێری فیقھی کردووە. بەم شێوەیە محەممەدی کوڕی عەبدول وەھاب ھەر لەمنداڵیەوە زۆر فەرموودەی پێغەمبەری لەبەر کردووە. کاتێک گەورەبووە زۆر تامەزرۆی سەردانی کردنی ماڵی خوای کردووە لە مەککە. لەوێدا بووەتە خوێندکاری چەند زانایەک و پاشان چووەتە شاری مەدینەی و لە لای زاناو شێخە مەزنەکانی ئەوێ وانەی خوێندووە.
بۆ مەبەستنی دەستخستنی زانست ھاتووەتە عێراق و سەرەتا لە شاری بەسڕە دەستی کردووە بە بانگەواز و داوای کردووە موسڵمانان ئایینەکەیان تەنیا لە قورئان وسوننەت وەربگرن وداوای کردووە زانایانی موسڵمان ئازا و بوێر بن بۆ لادان و نەھێشتنی ھەرچی ئەفسانە و شتی داھێنراو کە بۆ ئایین زیادکراوە، بەڵام لەوێدا ڕووبەڕووی دژایەتی و پێھەڵشاخانێکی زۆر بووەتەوە لە لایەن زاناکانی ئەوێدا و زۆر ئەزێت دراوە بۆیە بە دڵتەنگی وخەمبارییەوە گەڕاوەتەوە وڵاتەکەی خۆی.
زۆربەی خەڵکی درعییە زانست و زانیارییان لە محەممەدی کوری عەبدول وەھاب وەرگرتوە وە ھەندێک لە خوێندکارەکانی کوڕەکانی خۆی بوون.
محەممەدی کوری عەبدول وەھاب بانگەوازی بۆ یەکتاپەرستی دەکرد. لە بەر ئەوە شوێنکەوتوانی ئەو بانگەوازە ناودەبرێن بە سەلەفی. ھەوڵی دەدا بۆ لادانی ئەفسانە و زیادکراوەکان بۆ دین و نەھێشتنی ئەو جادووباز و قەشانەی لە ناوچەی (نەجد) خەڵکیان ھەڵدەخەڵەتاند و فێلێیان لەخەڵک دەکرد بەناوی دین ودەیانگوت ئێمە پەنھان (غەیب) دەزانین. بەردەوام نامەی دەنارد بۆ شازادە و دەسەڵاتدارانی ناوچەکان و ئامۆژگاری دەکردن بەوەی حوکم بە قورئان و فەرموودە بکەن، تاوای لێھات خەڵکێکی زۆر کاریگەر بوون بە بانگەوازەکەی. لەپێناوی سەرخستنی ئەم بانگەوازەدا محەممەدی کوری عەبدول وەھاب زۆر ئەزیەت وئازاری کێشاوە و بە چەک وشمشێریش شەڕی کردووە بۆ سەرخستنی خۆی و پووچاندنەوەی ئەوەی پی بەتاڵ بووە، لەمەشدا لایەنگرانی بنەماڵەی ئال سعود یارمەتیان دەدا.
کاتێک شازادەی ناوچەی ئیحسائ ئاگاداربوویەوە لە ھەواڵی شیخ محەممەدی کوری عەبدول وەھاب ترسا لە دەسەڵاتی و ھەوڵیدا لە ناوی ببات و فەرمانی ڕاگواستنی درەکرد بەرەو ناوچەی دەرعییە بەڵام شازادەی ناوچەکە (محەممەدی کوڕی سعود) سەردانی شیخ محەممەدی کوری عەبدول وەھابی کرد لە ماڵەکەیدا و پێی گوت: ئەی شێخ دڵخۆشبە بە سەرکەوتن وھێمنی، شیخ محەممەدی کوری عەبدول وەھابیش فەرمووی: تۆش دڵخۆشبە بەسەرکەوتن وبەخشندەیی وسوپاسگوزاری، چونکە ئەوە ئایینی خودایە و ھەرکەسێک سەری بخات خوای گەورە سەری دەخات گوتی: ئەی شیخ ئێمە بەیعەتت پێدەدەین لەسەر ئایینی خودا و پێغەمبەر و تێکۆشان لەپێناوی خوادا، بەڵام دەترسین ئەگەر سەرمان خستی و خوای گەورە بەسەر دووژمنانی ئیسلام زاڵی کردی ئەوا جگە خاکی ئێمە ھەڵبژێری و کۆچ بکەی بۆ شوێنێکی تر، ئەویش گوتی: نەخێر منیش بەیعەتت پێدەدەم لەسەر خوێن بەخوێن و ھەرگیز لە شاری تۆ دەرناچم بەم شێوەیە شازادە و شێخ ڕێککەوتن لەسەر سەرخستنی ئایینی خودا.
شیخ محەممەدی کوری عەبدول وەھاب لەساڵی (١٢٠٦ کۆچی - ١٧٩١ زایینی) کۆچی دوایی کردووە. منداڵ، نەوە، خوێندکار و پشتیوانەکانی لە دوای خۆی درێژەدەری بانگەوازی ئەویان گرتە ئەستۆ.
لە دەرعییە بەخاک سپێردراوە، گۆڕەکەی وەک گۆڕەکانی تری ئەوێ گۆڕێکی ئاساییە، لە نزیک دۆڵی حەنیفە لە گۆڕستانی قەریاوی.
بەرھەمە ناودارەکانی محەممەدی کوری عەبدول وەھاب:
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە محەممەد کوڕی عەبدولوەھاب تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article محەممەد کوڕی عەبدولوەھاب, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.