لۆتەر ھێربـڕت ماتیۆس (گۆکردنی ئەڵمانی: , audio یارمەتی·زانیاری, لەدایکبووی ٢١ی ئازاری ١٩٦١) یاریزانی پێشووی ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا و ڕاھێنەری تۆپی پێی ئەڵمانییە، لە ئێرلانگنی باڤاریا لە ڕۆژئاوای ئەڵمانیا لەدایکبووە.
یەکەم یاریزانە خەلاتی تۆپی زێڕینی وەرگرتبێت لەلایەن فیفاوە، لە ساڵی ١٩٩١. ناوبراو ھەم وەرزشکاری تۆپی پێبووە ھەم ڕاھێنەری وەرزشی. پێنج جار لەسەر یەک وەک یاریزانی ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا بەشداری جامی جیھانی کردووە (١٩٨٢, ١٩٨٦, ١٩٩٠, ١٩٩٤, ١٩٩٨). لە ماوەی ژیانیدا ١٥٠ یاری لەگەڵ ھەڵبژاردەکەی ئەنجامداوە ٢٣ گۆڵی بۆ تۆمارکردووە. ساڵی ٢٠٠٠ وازھێنانی خۆی لە یاریکردن ڕاگەیاند.
لۆتەر ماتیۆس | |
---|---|
Lothar Matthäus | |
لەدایکبوون | Lothar Herbert Matthäus ٢١ی ئازاری ١٩٦١ (تەمەن ٦٣ ساڵ) ئێرلانگن |
پیشە | Association football coach |
ھاوسەر | Anastasia Klimko |
خەڵاتەکان |
|
یەکەم یانە کەیاری بۆ کردبێت بروسیا مینوشن گلادباخ بووە لە ساڵی ١٩٧٩ لەگەڵ ئەم یانە بەردەوام بوو تا ساڵی ١٩٨٤کە لە ١٦٢ یاری لەگەڵ ئەم یانەیە توانیویەتی ٣٦ گۆل تۆمار بکات دواتر لە ساڵی ١٩٨٤ ڕووی کردە یانەی بایرین میونخ لەگەڵ ئەم یانەیەش چوار وەرز بەردەوام بووە توانیویەتی لەکۆی ١١٣ یاری ٥٧ جار گۆلی تیپی بەرامبەر بھەژێنێت بەڵام لە ساڵی ١٩٨٨وڵاتی ئەڵمانیا ڕووی کردە وڵاتی ئیتالیا بەمەبەستی یاریکردن لەگەڵ یانەی ئینەر میلانئ ئیتاڵی لەگەڵ ئەم یانەیەش لەکۆی ١١٥ یاری توانیویەتی تەنیا ٤٠ گۆل تۆمار بکات دواتر ناوبراو گەڕایەوە ئەڵمانیا دووبارە پەیوەندی لەگەڵ یانەی بایرین میونخ بەستەوە بۆ یاریکردن لەگەڵ ئەم یانەیە و لەگەڵ بایرین بەردەوام بوو تا ساڵی ٢٠٠٠ دواتر بەرەو وڵاتی ویلایەتە یەکگرتووەکان بەڕێکەوت بۆ یاریکردن لە خولی ئەمریکا پەیوەندی لەگەڵ یانەی متڕۆ ستارس بەست لەکۆی ١٦ یاری نەیتوانی ھیچ گۆلێ تۆمار بکات.
لۆتەر ماتیۆس دوای وازھێنانی لەیاریکردن ئەرکی کۆمەڵی یانە و ھەڵبژاردەی گرتە ئەستۆ لەوانە
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە لۆتەر ماتیۆس تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article لۆتەر ماتیۆس, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.