فەلەکەدین سابیر حەمود کاکەیی لەدایک بووی ساڵی ١٩٤٣ لە شاری کەرکوک ، کەسایەتی ناسراوی کاکەییەکان و کوردە و ئەندام پەرلەمانی یەکەم خوولی پەرلەمانی کوردستان بووە و ھەروەھا لە کابینەکانی سێیەم و پێنجەم لە ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی ھەرێم وەزیری ڕۆشنبیری ھەرێمی کوردستان بووە، جگە لەوەش پێشتر ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە.، وەھەروەھا ڕاوێژکاری سەرۆکی ھەرێم مەسعوود بارزانی بووە، لەدوای رووخاندنی رژێمی سەدام دەستپێکی نووسینەکانی فەلەکەدین کاکەیی وەک کەسێکی چەپی کورد دەستی بە نووسین و کاری سیاسی کردووە لەگەڵ چالاکڤانانی سیاسیی عەرەبی عێراقیدا بووەتە سەرنووسەری ڕۆژنامەی (التاخی) لە بەغدا، کە ئەوکات یەکێکبوو لە بەربڵاوترین ڕۆژنامە عێراقییەکان.
لە ڕێکەوتی ٣١ی تەمموزی ٢٠١٣ دا بە نەخۆشیی کۆچی دوایی کرد.
گۆڤاری مەهاباد - ژمارەی ١٤٩ ساڵی ١٣٩٢، لاپەڕەی ٢٥
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article فەلەکەدین کاکەیی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.