فەتاح کاویان

فەتاح کاویان (بە فارسی: فتاح کاویان‎، بە ئینگلیزی: Fatah Kawian) کەسایەتییەکی دێرینی رۆژھەڵاتی کوردستانە و چەندین پۆستی حیزبی و حکوومەتی لە ماوی تەمەنی خۆیدا پێ ئەسپێردراوە، لەوانە شارەوانی مەھاباد لە حکوومەتی پاشایەتی ئێراندا و ئەندامی ئەنجومەنی میللی زمان لە ئێران.

ھەروەھا بۆ ماوەی چەندین ساڵ ئەندامی ڕێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستان بووە. چەندین بەرھەمی نووسین و وەرگێڕانی ھەیە کە گرنگترینیان فەرھەندگی وشەی حەوتەوانەیە. ناوبراوە ڕۆژی ١٨ی ژانویەی ٢٠١٧ لە شاری کۆیە کۆچی دوایی کرد.

فەتاح کاویان

فەتاح کاویان
لەدایکبوون١٣١٥ی ھەتاوی
نەتەوەفەتاح کاویان کوردستان
پەروەردەدەرچووی کۆلێژی زمان
حیزبی سیاسیحیزبی دیموکراتی کوردستان
وێبگەکوردستان و کورد

ژیاننامە

فەتاح کاویان، ساڵی ١٣١٥ لە شاری مەھاباد لە دایک بوو. خوێندنی سەرەتایی لە شاری مەھاباد تەواو کرد. بە ھۆی بارودۆخی بنەماڵەیی و گیرسانەوە لە شاری سنە، چەند ساڵیک لە قۆناغی ناوەندیی خوێندنی لەو شارە تێپەڕاند. لە پۆلی چوارەمی ناوەندی لەگەڵ دایکی لە سنەوە گەڕانەوە بۆ مەھاباد و دوای تەواو کردنی پۆلی پێنجەمی زانستی، وەک مامۆستای وەرزش لە شاری مەھاباد دامەزرا. ساڵی ١٣٣٦(١٩٥٧) بوو بە ئەندامی شانەی نھێنیی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان. ساڵی ١٣٣٨ بە دوای پەلاماری سەرانسەریی ساواک بۆ سەر ڕێکخستنە نھێنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، کە لە کرماشانەوە ھەتا سەڵماسی گرتەوە و بوو بە ھۆی گرتنی نزیک بە ٢٥٠ کەس، فەتاح کاویانیش گیراو کەوتە زیندان. دوای بەڕێکرانیان بۆ تاران و بە ناو دادگایی کرانیان لە گەڵ چەندین کەسی دیکە بە زیندانی ھەتا ھەتایی (حبس ابد) مەحکووم کران. بەڵام شای ئێران لە ژێر کاریگەریی بارودۆخی سیاسیی ئێران فەرمانی «لێخۆشبوون» ی دەرکرد و بێجگە لە ژمارەیەکی کەم لە بەندییە سیاسییەکان ئەوانی دیکە ئازاد کران.

فەتاح کاویان دوای ئازاد بوون لە زیندان، دیپلۆمی وەرگرت و چووە زانستگەی تاران و لیسانسی زمانی ئینگلیزیی وەرگرت و بۆ ماوەی ١٢ ساڵان (تا ساڵێک پێش ڕووخانی ڕێژیمی شایەتی) لە دامەزراوەی نەتەوەیی زمان (مؤسسە ملی زبان) وەک مامۆستاو بەڕێوەبەری وانەوتنەوە کاری کرد. دواتر بە ماڵ و منداڵەوە گەڕایەوە مەھاباد. فەتاحی کاویان بە ھۆی خۆشناوی، لەگەڵ بەرەوپێشچوونی ڕەوتی لاواز بوونی دەسەڵاتی ڕێژیمی شایەتی، پۆستی شارەداریی شاری مەھابادی گرتە ئەستۆ. ساڵی ١٣٥٧چالاکانە ڕۆڵی گێرا لە وەڕێخستنی خۆپێشاندانەکانی دژ بە ڕێژیمی پاشایەتی لە شاری مەھابادو کاتێکیش خەباتی خەڵکی کوردستان و سەرانسەری ئێران بووە ھۆی ڕووخانی ڕێژیمی پەھلەوی، تێکەڵ بە کاروتێکۆشانی حیزبی بۆوە.

فەتاح کاویان لە زستانی ١٣٥٧ەوە جارێکی دیکە خۆی حیزبی دیموکراتی کوردستان گرێ دایەوە و ھەتا ٢٩ی بەفرانباری ١٣٩٥ وەک ئەندامی حیزبی دیموکراتی کوردستان مایەوە. فەتاحی کاویان بە ھۆی بڕینی پلەکانی بەرزی خوێندن، شارەزایی بە سەر زمانەکانی کوردی، فارسی و ئینگلیزی، ھەر وەھا توانای ئەدەبی و لێھاتوویی لە نووسین‌و وەرگێڕان دا. ساڵی ١٣٥٨ بەرپرسایەتیی کۆمیسیۆنی بازرەسیی (لێکۆڵینەوە) ی حیزبی دێموکڕاتی پێ سپێردرا و ئەم بەرپرسایەتییەی شانبەشانی ئەنجامدانی کۆمەڵێک کارو ئەرکی ڕۆژانەی دیکەی حیزبی، ھەتا ساڵی ١٣٦٠ بەڕێوە برد. لە کۆنگرەی پێنجەمی حیزبی دێموکرات وەک ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و، لە کۆمیتەی ناوەندییش دا بە ئەندامی دەفتەری سیاسی ھەڵبژێردرا و لە کۆمیسیۆنی چاپەمەنیی ئەو حیزبە، ئەرکی گرتە ئەستۆ. فەتاح کاویان لە کۆنگرەی پێنجی حیزبی دێموکراتەوە ھەتا کۆنگرەی١٣، بەردەوام یەکێک لە ھەڵبژێراوانی کۆنگرەکانی حیزبی دێموکرات بۆ ئەندامەتیی کۆمیتەی ناوەندی بووە و بەتایبەتی لە کۆمیسیۆنەکانی ڕاگەیاندن و سکرتاریا، ئەرک و بەرپرسایەتیی بەڕێوە بردوە.

یەرھەمی نووسین

فەتاح کاویان کاتی خۆی بۆ کارکردن لە یەک یا چەند لە مەجالەکانی وەرزش، فەرھەنگنووسی، وەرگێڕانی کتێب، نووسینی بابەتی ئەدەبی و کاری فەرھەنگیی دیکە، دەھێشتەوە. ئامادە کردنی فەرھەنگی بە ناوبانگی «حەوتەوانە» و وەرگێڕانی کتێبی «خولیا و مەرگی قاسملووی کورد» لە ئینگلیزییەوە بۆ سەر زمانەکانی کوردی‌و ھێندێک کتێب و بەرھەمی دیکە کە ھەتا ئێستا چاپ و بڵاو نەبوونەوە، بەشێک لە بەرھەمە فەرھەنگییەکانی فەتاح کاویان بوون.

ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان

Tags:

فەتاح کاویان ژیاننامەفەتاح کاویان یەرھەمی نووسینفەتاح کاویان ئەمانەش ببینەفەتاح کاویان سەرچاوەکانفەتاح کاویانئێرانحیزبی دێموکراتی کوردستان (حدک)زمانی ئینگلیزیزمانی فارسیمەھابادڕۆژھەڵاتی کوردستانکۆیە

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

بارانبەرزنجەعەزیز نێسینگوڵەباخشێلادزێجامی نەتەوەکانی ئەورووپا١٩٩٧قەڵای دمدمئایارشێرکۆ بێکەسکلیتۆریسسوقراتئۆکسجینمیرنشینی سۆرانپەرلەمانی کوردستانشازادە دایانامیرنشینی بۆتانمێژووشیرازئەلبەرت ئاینشتاینخولی نایابی کوردستاندەروونناسیی کۆمەڵایەتیدەستووری عێراقڕۆژھەڵاتی کوردستانکەریم خانی زەندسلێمانیئاوقیبلەمحەممەد کوڕی مووسا خوارزمیپارێزگای ھەولێرئاشتیسۆسیالیزمئاوات بۆکانیمیرنشینی بابانسێگۆشەبۆرسە٢٠٠٩فەڕەنساناسر سوبحانیمەلەوانیتورکیاھەرێمی کوردستانموزەفەرەدین کۆکبریویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاڕوانداپۆلیسڕەواندزیەکێتیی ئەورووپامرۆڤی کورتەباڵاخەمۆکیشیعربەقەرەگواستنەوەلەیلا فەریقیدڵشێرپەنجەی خوێنئازادیی دەربڕینپارتی دیموکراتی کوردستانزارەکانی زمانی کوردیباڵەکتۆڕی تایبەتیی خەیاڵیبەبازاڕکردنی ڕاستەوخۆخالید ڕەشیدڤایرۆسzhlucفیزیکئەربەعینپانپانۆکێبەڕازیل🡆 More