فراکتاڵ (بە ئینگلیزی: fractal) پێکھاتەیەکی ئەندازەیییە، کە لە گەورەکردنەوە و دووبارەکردنەوەی شێوە ئەندازەییەکانی لێکچووی شێوە بنەڕەتییەکە پەیدا دەبێت.
بە دەستەواژەیەکی تر فراکتاڵ بە پێکھاتەیەک دەوترێت کە ھەر بەشێکی ھاوشێوەی شێوە گشتییەکەیە. فراکتاڵ لە دوور و لە نزیکەوە یەکسان دەبینرێت، بەم تایبەتمەندییەی فراکتاڵ دەڵێن لەخۆچوویی (self-similar). فراکتالەکان یەکێک لە ئامرازە گرینگەکانی گرافیکی کۆمپیوتەرین. وشەی فراکتاڵ لە ساڵی ١٩٧٦ لەلایەن ماتماتیکزانی فەڕانسەوی بێنۆیت ماندێلبۆرت ھاتە ناو دونیای بیرکارییەوە.
وشەی فراکتاڵ fractal لە وشەی لاتینی fractus یان fractum بە واتای شکاو وەرگیراوە و یەکێک لە تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی فراکتاڵ -بەشبوون- وەسف دەکات. وشەی فراکتاڵ بە واتای بەردێک دێت کە بەشێوەیەکی ناڕێک شکابێت.
ھێڵ، چەمکێکی یەک ڕەھەندییە، ڕووتەخت، خاوەنی دوو ڕەھەندە و بۆشایی، سێ ڕەھەندی ھەیە. بەپێچەوانەی ھەموو ئەمانە ڕەھەندی فراکتاڵ ژمارەیەکی تەواو نییە. بۆ نموونە فراکتاڵێک دەتوانێت ١٫٢ ڕەھەندی بێت، واتە لەھێڵ ئاڵۆزترە و لە ڕووتەخت سادەترە. ڕەھەندی فراکتاڵەکان لەڕێگەی فورموولە لۆگاریتمییەکانەوە دەدۆزرێتەوە.
ئەم «ماتماتیک» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فراکتاڵ تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article فراکتاڵ, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.