ماتماتیک بە کایە یان ماتماتیکی کایەیی (بە ئینگلیزی: Recreational mathematics) زاراوەیەکە ئاماژە دەکات بە ئەنجامدان و بەکارھێنانی ماتماتیک بۆ ڕابواردن و کات بەسەربردن بە خۆشی و بۆ کایە، نەوەک بۆ کاری توێژینەوەیی و چالاکیی زانستی و پیشەگەری.
زۆربەی بابەتەکان لەم بوارەدا پێویستیان بە زانینی ماتماتیک لە ئاستێکی پێشکەوتوودا نییە و زۆر جار کایە ماتماتیکییەکان، سەرنجی مناڵان و لاوان ڕادەکێشیت بۆ زیاتر خوێندنەوەی بابەتەکە. لەو کەسانەی لە بواری، ماتماتیک بە کایەوە پێشەنگ بوون دەکرێ ئاماژە بکرێت بە لویس کارۆل، جان ھورتۆن کانوێی، بۆ کایەی ژیانی کانوێی، مارتین گاردنێر، سام لۆید و یاکۆڤ پێرێلمان. ھەندێک لە ناسراوترین نموونەکان، بۆ ماتماتیکی کایەیی، بریتین لە شەشپاڵووی ڕووبیک، چوارگۆشەی جادوویی، پازێلە ماتماتیکییەکان و فراکتاڵەکان.
ئەم «ماتماتیک» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ماتماتیک بە کایە تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ماتماتیک بە کایە, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.